شارەزایەك: عێراق 63 ملیار دۆلار قەرزدارە

:: PM:08:11:11/01/2020 ‌

مونقیز داغر سەرۆكی كۆمەڵەی سەربەخۆ بۆ توێژینەوە ئاشكرای دەكات كە بەهای قەرزەكانی دەرەكی و ناوخۆیی عێراق گەیشتووەتە 63 ملیار دۆلاری ئەمەریكی.
لە 2019 عێراق عێراق هیچ بڕێك زێڕی نەكڕیوە
ئەو شارەزایە لە تویتێك نووسویەتی، لێرە و لەوێ ژمارەی جیاجیا وەك قەرزەكانی عێراق دێتە بڵاوكردنەوە، كۆمەڵەكەمان پشتی بە سەرچاوەی فەرمی عێراق بەستووە بۆ دیاریكردنی قەبارەی راستەقینەی قەرزەكانی عێراق، دەركەوتووە كە كۆی قەرزەكانی ناوخۆیی و دەرەكی عێراق دەگاتە 63 ملیار دۆلار وەك لە خوارەوە:

38 ملیار دۆلار قەرزی ناوخۆیی و 25 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی كە 10 ملیاری بۆ قەرزدارانی یانەی پاریسە و 6.4 ملیار هی بانكی نێودەوڵەتی و سندووقی دراوی نێودەوڵەتییە، 3.1 ملیار وەك قەرەبووی كوێت، 2,7 ملیار قەرزی ئەمەریكا و هیتریش.

زیاتر گوتی، هەروەها 41 ملیار دۆلار هی سەردەمی رژێمی پێشووە كە بریتییە لە قەرزی سیاسی لەلایەن وڵاتانی كەنداوەوە دراوەتە ئەو رژێمە و عێراق لە دانەوەی وەستاوە و رەنگە لە رێگەی یانەی پاریسەوە داوا بكرێتەوە و بەرێككەوتنی سیاسی رەش بكرێتەوە. 

لای خۆیەوە هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی زێڕ ئاماری كڕینی زێڕی بڵاو كردەوە و رای گەیاند كە لە 2019 عێراق هیچ بڕە زیڕێكی نەكڕیوە و دوا كڕینی بۆ زێڕ لە 2018 بووە كە 6.5 تۆن زێڕی كڕیوە و خستوویەتییە سەر یەدەگەكەی كە 96.3 تۆنە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل