نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا بۆ جاری سێیه‌م دابه‌زینی مێژوویی تۆمار كرد و سێ دۆلاری تر له نرخه‌كه‌ی كه‌م بووه‌وه و شۆكێكی گه‌وره‌ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه. ئه‌گه‌ر جه‌نگی نه‌وت كه سعوودیه ده‌ستی پێ كردووه نه‌وه‌ستێنرێت، نرخ زیاتر داده‌به‌زێت و زیانی زیاتر به وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19 ی ئاداری 2020 نرخی نه‌وت دوای ئه‌و دابه‌زینه زۆره‌ی رۆژێك پێشتر تۆماری كرد، له دابه‌زین به‌رده‌وامه و هیچ پێشبینییه‌كی به‌هێز نییه باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بكات.
نرخی نه‌وت بۆ ئاستی 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری دابه‌زیوه و دواجار له ساڵی 2003 به‌رمیلی نه‌وتی برێنت به 24 دۆلار فرۆشراوه. شه‌وی رابردوو نه‌وت خوارووی 24 دۆلاریشی تۆمار كرد و به ته‌واوی شێواوه، كڕیاران و فرۆشیارانی نه‌وت نازانن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه چ بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاره له پڕ له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا دۆلارێك هه‌ڵبكشێت و دووباره كه‌م بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی
livechart دوو خوله‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه ده‌ست به نووسینی هه‌واڵه‌كه كرا، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 24 دۆلار و نیو بوو، كه‌چی پێش ئه‌وه‌ی په‌ره‌گرافی چواره‌م ته‌واو بكه‌ین بۆ 26 دۆلار هه‌ڵكشا.
نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی یان ته‌كساسیش بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوو دابه‌زیوه و به 20 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
تا كۆتایی مانگی ئادار داخوازی له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت هه‌شت ملیۆن به‌رمیلی تر داده‌به‌زێت
شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی مانگی ئادار داخوازی له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت هه‌شت ملیۆن به‌رمیلی تر دابه‌زێت، به‌مه‌ش هێنده‌ی تر نرخی نه‌وت روو له كه‌مبوونه‌وه بكات.
كۆرۆنا گرنگترین هۆكاره كه بووه‌ته هۆی سستكردنی چه‌رخی پیشه‌سازی دنیا و به‌و هۆیه‌وه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بووه‌ته‌وه كه‌چی ململانێكان خستنه‌ڕوویان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كانی پێنجی ئاداری ئه‌مساڵ كه له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڕێوه چوو، رووسیا نه‌چووه ژێرباری بڕیاره‌كانی ئۆپێك، بۆیه سعوودیه به پێچه‌وانه‌ی ویستی بازاڕ جووڵایه‌وه و بڕیاری دا بڕێكی زۆری نه‌وت بخاته بازاڕه‌وه. وڵاتانی ئۆپێك بڕیاریان دابوو دیسان بڕێكی تر له قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت نه‌هێڵن.
ئه‌و جه‌نگه‌ی سعوودیه له‌م بازاڕه رای گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستێنرێت، ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕێی دابه‌زینی نرخی زیاتری نه‌وت بكرێت. بازاڕی نه‌وت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه هه‌رچه‌نده خستنه‌ڕوو به‌رانبه‌ر داخوازی زیاتر بێت، ئه‌وا نرخه‌كه‌شی زیاتر داده‌به‌زێت. هه‌مان كێشه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش رووی دا كه زۆربه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی كرد.
ئه‌وكات وڵاتانی ئۆپێك و رووسیا توانییان به سیاسه‌تی سنوورداركردنی نه‌وت نرخه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه و شه‌ش مانگ جارێك كۆ ده‌بوونه‌وه و بڕیاری گونجاویان له‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وته‌وه ده‌دا. دواین كۆبوونه‌وه‌یان له كۆتای ساڵی رابردوو ئه‌نجام درابوو كه بڕیاریان دا تا ئاداری 2020 ملیۆن و نیوێكی تر له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه.
دوێنێ چوارشه‌م هه‌وڵێك هه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێ بدرێ، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و دیار نییه كه‌ی وڵاتانی ئۆپێك و رووسیا بڕیاری گونجاوی له‌باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن و كۆتایی به‌م دۆخه ناله‌باره ده‌هێنن.