مریشكی زیندوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌راورد به چه‌ند رۆژی رابردوو، له هه‌ولێر كه‌م بووه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ریش ده‌ڵێ، به‌شی پێداوستییه‌كانی كوردستان مریشكیان به‌رهه‌م هێناوه و له‌وانه‌یه هه‌ندێك فرۆشیار سوود له دۆخه‌كه وه‌ربگرن و هه‌له‌كه له قازانجی خۆیاندا بقۆزنه‌وه، ئه‌گه‌رنا مریشك زۆره و نابێت گران بكرێت.
حه‌یده‌ر فه‌رحان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، ئێسته هیچ كێشه‌یه‌كی دابینكردنی مریشك نییه و ته‌نانه‌ت داخوازیی كه‌م له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان نرخیشی دابه‌زاندووه و گرانكردنی به‌رهه‌مه‌كه له لایه‌ن مریشكفرۆشه‌كان، ته‌نیا قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی زیاتریان پێ بگات.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پیشه‌سازیی په‌له‌وه‌ر، نرخی مریشك له په‌له‌وه‌رگه‌كان كیلۆی به دوو هه‌زار دینار راده‌ست ده‌كرێ و خۆشتان زانیوتانه كه له سه‌رووی دوو هه‌زار و 500 دینار سا.غ ده‌كرێته‌وه كه قازانجه‌كه‌ی بۆ فرۆشیارانه و قازانجێكی زۆری خراوه‌ته سه‌ر
ئه‌و له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا بۆ سه‌ر پڕۆژه‌كانیان گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ تا ئاستێك كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م، هه‌رچه‌نده له ناو رێنوێنییه‌كاندا نییه رێ له گواستنه‌وه‌ی مریشك بگیرێ، به‌ڵام هه‌ندێك جار بازگه‌كان به هۆی ناشاره‌زایی گیریان پێ ده‌ده‌ن و له‌و رووه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له هاوئاهه‌نگیدان و رێنوێنیی پێویستیان وه‌رگرتووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت گۆڕانكاریی له هه‌ندێك بڕیاریدا نه‌كات، له‌وانه‌یه دوای 20 رۆژی تر كێشه‌ی كه‌می مریشك له كوردستان بێته كایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه نرخه‌كانیش به‌رز ببنه‌وه.
رێ به هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هێلكه‌ی تایبه‌ت به ترووكاندن نادرێت
ئه‌و ده‌ڵێت رێ به هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هێلكه‌ی تایبه‌ت به ترووكاندن نادرێت و ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌متر هێلكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی مریشك دابنرێته‌وه، ئه‌وا له داهاتوودا ناتوانن به‌شی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ مریشك دابین بكه‌ن، جگه له‌مه هاتنی ئالیفیش وه‌ستێنراوه كه 70%ی پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر له كوردستان پشتی پێ ده‌به‌ستن. حه‌یده‌ر فه‌رحان داوا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كات له‌م رووه‌وه بڕیاری نوێ ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌موكورتییه‌ك له به‌رهه‌مهێنانی مریشك له كوردستان نه‌یه‌ته كایه‌وه.