به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی گرتنی پاسه‌وانێكی وه‌زیری دارایی پێشووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه " كاری سیخوری ئه‌نجام داوه".
له كاتی ئه‌ركی فه‌رمی خۆیدا له ژێر سه‌رپه‌رشتی و رێنوێنی ده‌زگای زانیاری كاری سیخوڕی ئه‌نجامداوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئادار، ئاسایشی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، (رۆژگار رزگار محه‌مه‌د) پاسه‌وانی وه‌زیری دارایی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه له كاتی ئه‌ركی فه‌رمی خۆیدا له ژێر سه‌رپه‌رشتی و رێنوێنی ده‌زگای زانیاری كاری سیخوڕی ئه‌نجامداوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێكی بیانی له سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زیری دارایی ئه‌و كات.
" دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر كه‌وتنه به‌رده‌ست، به فه‌رمانی دادوه‌ر گیرا و دانی به ته‌واوی كاره سیخوڕییه‌كانی دانا و ته‌واوی ورده‌كاری له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دایه" له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایش وا نووسراوه.