دوو له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی هه‌واڵی ساخته له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاگرتنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و كارانه‌ی كه دژ به مرۆڤایه‌تییه و زانیاریی خراپ و نادروست له‌باره‌ی كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
thesun" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كۆمپانیاكانی گووگڵ و فه‌یسبووك به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ راگرتنی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و بڵاو كراوانه‌ی كه زانیاریی هه‌ڵه و نادروست سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌وه‌ی كه ته‌نیا زانیاریی ڕاست و دروست ده‌خوێننه‌وه له گووگڵ و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
هەم دوو کۆمپانیا زلهێزە بەهەیەکەوە ڕووبەڕووی کۆرۆنا دەبنەوە
گووگڵ ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند، كه چه‌ندان بابه‌ت و بڵاو كراوه‌مان له وێبگه‌ڕه‌كانمان ڕاگرتووه و توانیومانه كۆنترۆڵی هه‌واڵه ڕاسته‌كان و هه‌واڵه ساخته‌كان بكه‌ین، به هه‌مان شێوه‌یه‌ش فه‌یسبووك هه‌مان ڕێكاری گرتووه‌ته به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه و نه‌هێشتنی بڵاو بوونه‌وه‌ی زانیاریی نادروست له تۆڕه‌كه‌یدا.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئینته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا و گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بووبه خاوه‌نی یوتیووب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا.