له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایل له‌سه‌ر ئاستی دنیا، كۆمپانیای نۆكیا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه بڕوات و بتوانێ مۆبایلێكی به‌هێز دروست بكات كه له پێشبڕكێی مۆبایل له ڕیزبه‌ندی به‌هێزه‌كان بێت.
شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای نۆكیا به‌رهه‌مێكی تری خسته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی كوالێتی و هێزه‌وه زۆر به ساده‌یی دروست كراوه ئه‌مه‌یش وای كردووه نۆكیا توانای هه‌ستانه‌وه‌ی نه‌بێت و نه‌توانێت به‌رهه‌می به‌هێز بخاته بازاڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێته ڕیزبه‌ندی به‌هێزه‌كانی دنیا.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی نۆکیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده دروستكراوه ئەمەیش وای کردووە لە ئاستی کۆمپانیاکە دابەزێت
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی مۆبایلێكه له جۆری "Nokia C2" كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده دروستكراوه، چونكه پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 1.4 گێگاهێرتزه له‌گه‌ڵ رامی یه‌ك گێگابایت، هه‌روه‌ها به سیستمی ئه‌ندرۆید نۆ پای ئیش ده‌كات و میمۆرییه‌كه‌یشی له 16 گێگابایت زیاتر نابێت، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌یشی 2800 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وای له شاره‌زایان كردووه كه مۆبایله‌كه وا هه‌ڵسه‌نگێنن كه هیچ به‌رهه‌مێكی نۆكیا له‌م مۆبایله خراپتر نییه.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فیندله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رهه‌م هێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.