ھانی لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و ھەر لەو شارەیش گەورە بووە. لە قۆناغی سەرەتاییەوە ھەر لەو شارە خوێندوویەتی تا گەورە بووە بەڵام ھانی لەگەڵ مناڵەکانی تر جیاواز بووە و ھەر بە تەنیا بووە و ھەر بەتەنیایش یاری کردووە. ھەر لە منداڵییەوە شانۆگەری کردووە و گۆرانی گوتووە وەک ھانی خۆشی دەڵێت ئێستەیش ھەر بە خەیاڵی منداڵییەوە دەژیت، لە قۆناغی سەرەتاییەوە شیعر و پەخشانی نووسیوە و دەستی وێنەکێشانی ھەبووە و ڕۆڵی لە شانۆگەری گێڕاوە، ھانی دەڵێت: "ئەگەر ئێستە من ھونەرمەند نەبوومایە ئەوا سیاسەتمەدار بووم، چونکە خانەوادەکەمان ھەموویان سیاسین.
هانی ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و جیابووه‌ته‌وه، کوڕێک و کچێکی هه‌یه، که لای هانی ده‌ژین و هه‌ندێک جاریش سه‌ردانی باوکیان ده‌که‌ن. ماوەیەک ھانی چوو بۆ تاران لە وێ چوو بۆ زانکۆ و دەرسی وێنەکێشان و گۆرانی گوتنی خوێند، بەڵام کە چوو بۆ دەرەوەی وڵات ئیمکانیاتی مادی نەبوو بۆیە وازی لێ ھێنا‌و، بەڵام لە دەرەوەی وڵات خولێکیان کردەوە بۆ ئەو کەسانەی، کە بەھرەیان ھەیە لەم خولە ھەموو کەسێک وەرناگرن تەنیا کەسی بەتوانا نەبێت. ھانیش چونکە بەتوانا بوو، توانی لەم خولە وەربگیرێ کە ئەم خولە تایبەت بوو بە گۆرانی، شانۆ، وێنەکێشان، سەما.
لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە. ھانی دەڵێت: "خۆشترین سات لای من ئەو ساتەیە، کە لەسەر تەختەی شانۆ ڕادەوەستم گۆرانی ئەڵێم لەبەردەم ئەو خەڵکەی دانیشتوون."
ھانی ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە. ھانی دەڵێت: "قەت خۆم بە غەریب نازانم، لە ھەر شوێنێک بم دەتوانم پەرە بە کارەکانی خۆم بدەم و ئەو کارانەی من کردوومە ھونەرمەندی وا ھەیە چەندان ساڵە لە دەرەوە دەژی نەیتوانیوە بیکات من لە دەرەوە لە چەندان فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداریم کردووە."
ھانی سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ھوونەری کوردی دەڵێت: "بەڕای من ئێستا ھونەری کوردی شێواوە، من ئەسڵەن گوێ لە ھونەرمەندانی ئێستا ناگرم. تەنیا گۆرانییە کۆنەکان نەبێ، بەتایبەت عەلی مەردان شەیدای گۆرانییەکانی ئەوم."
هانی چەند بەرهەمێکی بڵاو کردووەتەوە، ئەلبوومی یەکەمی کە ناوی ساندرێلایە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە کە سەرجەم ئاوازەکانی لە لایەن ھەڵکەوت زاھیرەوە داندرا کە ئەم ئەلبوومە لە ١١ تراک پێک دێت ئەم ئەلبوومەی سەندرێلا بوو بە پڕفرۆش‌ترین ئەلبوومی ساڵی ٢٠٠٩ و دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی ھەبوو ھەروەھا چەندین کلیپیشی بۆ کرا بۆ گۆرانی. ئەلبوومی دووەمی بەناوی دایک کە لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاو کرایەوە کە سەرجەم ئاوازەکانی لەلایەن ھانی، خۆیەوە داندراوە و وەک ئەلبوومەکەی پێشووی ئەم ئەلبوومەشی لە ١١ تراک پێک ھاتوە لەم ئەلبوومەدا ھانی بەشێوازێکی نوێوە دەرکەوت کە ستایلێکی بەکار ھێنا کە بۆیەکەم جار بوو لەناو کورددا ئەم جۆرە ستایلە بەکاربێت.
ئەو چەندان کلیپی هەیە، کۆتا کلیپی خانمە هونەرمەندی کورد هانی، نوێترین کلیپی گۆرانی خۆی بەناوی "میراج" بڵاودەکاتەوە، هانی دەڵێت: "میراج بەناوی "سەراب" دێت و رەنگدانەوەی ئەو پارادۆکسانەیە، کە لە سەردەمی منداڵی مرۆڤی مۆدێرن دەستپێدەکات و شەڕێکی بێ کۆتایی لە دەروونیدا بەدوای خۆیدا دەهێنێتە ناو ژیانی. هانی لەبارەی گۆرانییەکە دەڵێت، "ناوه‌رۆكی ئه‌م گۆرانیه‌ی من ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پارادۆكسانه‌یه، كه له سه‌رده‌می منداڵی مروڤی مۆدێرن ده‌ست پێ ده‌كات و شه‌ڕێكی ئه‌به‌دی بێ كۆتایی له ده‌روونیدا به‌دوای خۆی ئه‌هێنێته ناو ژیانی، ئه‌و پارادۆكسانه‌ی كه هه‌ر له منداڵییه‌وه پڕت ده‌كەن له پرسیار؛ من كێم، له ده‌وروبه‌ری من چی ڕوو ده‌دات، نسبه‌تی من له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه چییه؟ ژیانی مۆدێرن پڕه له بهربهستگهلێك كه‌وا ناچارت دەکات به‌وه‌ی ته‌نیا بیر له خۆت بكه‌یته‌وه، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره‌ت لا دروست ده‌بێت، چۆن ئه‌و به‌شه داهێنه‌رانه‌ی ده‌روونت دووربخهیتەوە له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م منداڵیەتیە ڕووخێنه‌ره‌ی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه، ده‌گه‌یته ئه‌و بڕوایەی، كه ده‌بێت سنووره‌كان بشكێنی، ده‌بێ له‌گه‌ڵ سیستەم و نه‌ریت و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی، كه هه‌ستی داهێنه‌رانه‌ت دهچهوسێنەوە و ده‌یخاته ژێرپێ شه‌ڕ بكه‌ی، شكاندنی سنووره‌كان تاوانه، تاوان سزای به دواوه‌یه.
به‌ڵام چێژێكی هیستریك له ڕووخاندنی سنوور و به‌ربه‌سته‌كان دەبێتە گه‌وره‌ترین پاداشتی ده‌روونیت له به‌رانبه‌ر ئه‌و سزایه‌ی، كه سیستەم و كۆمه‌ڵگا بەسەرتدا ده‌یسه‌پێنێ، دوای هه‌ر سنووربه‌زاندنێك هەمدیسان چێژ و هەمدیسان سزا، به‌ڵام ئایا كه سنوورت به‌زاند ئارام ده‌گریت و شه‌ڕی ده‌روونیت ته‌واو ده‌بێت؟ نا! ئه‌و شه‌ڕه له ده‌روونتدا ده‌بێته هۆی داهێنانت، داهێنان به‌مه‌به‌ستی رزگارییەکی ئه‌به‌دی".
لە بارەی ستافی بەرهەمهێنانی گۆرانی و کلیپەکە هانی دەڵێت، "بەرهەمهێنەری میوزیکی گۆرانییەکە ئاریۆس-ە، کاری کلیپەکەیش لە لایەن ئافا ئیراندۆست کراوە، سارا هۆزێل کاری مەیکەپی کردووە، هەریەکە لە جەنگی جەلال و روان عەدنان بە میوزیکی عود بەشدارییان کردووە، هەرێم سەلاح-یش بە ئامێری دودووک، هەروەها بەشار تەها لە کاتی بەرهەمهێنانی کلیپەکە یارمەتی زۆری داون، گۆرانییەکە ئێستە بڵاو کراوەتەوە.
ھانی بەشداری چەندان فێستیڤاڵی جیھانی کردووە. ھەروەھا چەندان کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە. بەناوبانگترین ئاھەنگی ھانی ئەو ئاھەنگە بوو، کە لە یادی ٣٦ ساڵەی دامەزراندنییەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا بەشدار بوو، کە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لەو ئاھەنگەدا ئامادە بوون لە شاری سلێمانی.