له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رێك ده‌كه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی حوزه‌یران، فازڵ ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له سلێمانی–هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پارتی هه‌موو كاتێك بۆ یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان پارێزراو بن.
به‌یه‌كڕیزی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێگه‌ی كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شه‌ی زیاتر ده‌كات
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پارتی پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردی له لایه‌نێكی سیاسییه‌وه بێت یان له كه‌سایه‌تییه‌دیاره‌كانی ئه‌م وڵاته بێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی پێی وایه كه به‌یه‌كڕیزی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌وه پێگه‌ی كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شه‌ی زیاتر ده‌كات.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه و دووپات له‌سه‌ر یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ