وێنە.. زیانی ڕەشەباكەی شەوی ڕابردووی هەولێر

:: AM:09:02:06/07/2020 ‌
ئێوارەی دوێنێ‌ تا سەعات 10ـی شەو، ڕەشەبایەك سنووری هەولێر و دەوروبەری گرتەوە، بەهۆیەوە زیانێكی زۆری لێ كەوتەوە و چەندان دار شكان، لە چەند شوێنێكیش ئاگركەوتنەوە هەبووە.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی باران و ڕەشەبای شەوی ڕابردوو كە ڕووی كردە پارێزگای هەولێر، ژمارەیەك داری گەورە شكان و هەندێكیش لە ڕەگەوە هاتنەدەر.

دارە شكاوەكان بوون، چونكە بوونە هۆكاری ئەوەی لە هەندێ شوێن رێ دابخرێت
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرای كردووە، تا درەنگانی شەو تیمەكانمان بە هاوئاهەنگی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی دارە شكاوەكان بوون، چونكە بوونە هۆكاری ئەوەی لە هەندێ شوێن رێ دابخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی ڕەشەباكەی ئێوارەی دوێنێ‌، چوار حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر ڕوویان داوە و تیمەكان توانیویانە ئاگرەكان كۆنتڕۆڵ بكەن.

بەرگریی شارستانی ڕوونی كردووەتەوە، ئاگرەكان لە چوار شوێنی جیاواز بوونە و بەهاوئاهەنگی نێوان سەرجەم بنكەكان، ئاگرەكان كۆنتڕۆڵ كراون.

ئێوارەی دوێنێ‌ تا سەعات 10ـی شەو، ڕەشەبایەكی بەهێز هەولێر و دەوروبەری گرتەوە و زیانێكی زۆری لێ كەوتەوە.





وشە - رامیار جەواد