له ڕاپۆرتێكی تازه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كڵێساكانی پشتیوانی له‌و كریستیانانه‌ی پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكارییه، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه كریستیانه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیدار دان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش نه‌ماوه، به‌ڵام میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران، به‌رده‌وامن له دروستكردنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی كریستیانه‌كان و هانیان ده‌ده‌ن تا عێراق جێ بهێڵن و ئاواره‌ی وڵاتانی تری جیهان بن.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له 2017ه‌وه ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه ژماره‌یه‌كی زۆری كریستیانه‌كانی پێش هاتنی داعش لێ ده‌ژیا، ڕزگاركراوه و له ڕووی ته‌ناهییه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك جێگیره، به‌ڵام تا ئێسته ژیان ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و پڕه له كۆسپ و گرفت له‌به‌رده‌م كریستیانه‌كان تا بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، چونكه ئه‌وان ناوچه‌كانی خۆیان له ترسی داعش جێهێشت و ئێسته‌یش له ترسی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه هاوشێوه‌ی تیرۆریستان، هه‌ڕه‌شه له كریستیانه‌كان ده‌كه‌ن و پاڵیان پێوه ده‌نێن كه زێدی خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یان ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست ئه‌و پرۆسه‌یه زۆر به فره‌وانی بوونی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دوای 2014ه‌وه نزیكه‌ی 80%ی كریستیانه‌كانی عێراق له باشوور و ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی مووسڵ ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و ژماره‌یه‌كی بێشوماریان ڕوویان له وڵاتانی تری دنیا كرد و داوای مافی مانه‌وه و په‌نابه‌رییان كرد، به‌ڵام ئه‌وانه‌یشی ماون له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناكدان و قه‌ڵاچۆكردنی كریستیانه‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاست و ئه‌و ناوچانه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی لێیه به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌ناهی و هه‌ڕه‌شه و ترس و كوشتن و توندوتیژی له‌لایه‌ن میلیشیاكان هۆی سه‌ره‌كی كۆچكردنی كریستیانه‌كانه، هاوكات خراپی دۆخی ئابووری و بێكاری و هه‌ستنه‌كردن به ئاسایش و دڵنیایی وایكردووه سه‌رجه‌م كریستیانه‌كان له كوردستان بگیرسێنه‌وه، یان ڕوو له وڵاتی دووه‌م بكه‌ن.
دوای داعش میلیشیاكانی حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له كریستیانه‌كان ده‌كه‌ن
له ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، كه دۆخه‌كه به‌و ئاراسته‌یه كه ئیتر كریستیانه‌كان ببن به تاك و ته‌را له عێراق، بۆیه به پێویستی ده‌زانێ كه كڵێسای ڕۆژهه‌ڵات فشار له‌سه‌ر خه‌ڵكی كریستیان دروست بكات و كۆمه‌ك و هاوكاری فره‌وانیان بكات، تا هانی خه‌ڵكه‌كه بدات له زێدی خۆیان بمێننه‌وه و پێویسته له ڕووی سیاسییه‌وه‌یش فشاره‌كان له‌سه‌ر به‌غدا زیاد بكرێن، تا هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری پێكه‌وه‌ژیان دروست بكات و كریستیانه‌كان له وڵاته‌كه بمێننه‌وه و خه‌ریكی ژیانی ئازادانه‌ی خۆیان بن.
به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه له نێو كریستیانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوه، ڕێژه‌ی 57%ی كریستیانه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه نیازیان هه‌یه كۆچ بكه‌ن و عێراق جێ بهێڵن، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 55%یان به‌رنامه‌ی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه تا ساڵی 2024 به ته‌واوی عێراق جێ ده‌هێڵن و ئه‌و ماوه‌یه‌یش كار ده‌كه‌ن له كوردستان و دواتر ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی كڵێسا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خانووی داڕووخاوی كریستیانه‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و پشتیوانیكردنیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌و پرۆژانه سوودمه‌ندبوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وایش، ئێسته پلانیان هه‌یه كه ناوچه‌كان جێ بهێڵنه‌وه و ماڵه‌كانیان به به‌تاڵی بۆ میلیشیاكان جێ بهێڵن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان كه له ڕاپۆرته‌كه خراونه‌ته ڕوو، ته‌نیا له سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2019 زیاتر له سێ هه‌زار خێزانی كریستیان عێراقیان به‌جێهێشتووه و ڕوویان له هه‌نده‌ران كردووه و داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه، له 2007ه‌وه تا ئێسته‌یش زیاتر له 139 هه‌زار هاووڵاتی كریستیان له عێراقه‌وه به ته‌نیا ڕوویان له ئوسترالیا كردووه و ئه‌و وڵاته به بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كریستیانانه داده‌نرێت، كه عێراق جێ ده‌هێڵن، چونكه به ئاسایی سه‌رجه‌میان وه‌كو په‌نابه‌ر وه‌رده‌گیرێن.
له دوای 2007ه‌وه 130 هه‌زار هاووڵاتی كریستیان ڕوویان له ئوسترالیا كردووه
ڕاپۆرته‌كه بۆچوونی چه‌ندان هاووڵاتی كریستیانی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست و ئه‌و شوێنانه‌ی تری وه‌رگرتووه كه له ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی عێراقدان و سه‌رجه‌میان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه تووشی حاڵه‌تی دزیكردن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و توندوتیژی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌ته‌وه، بۆیه ترسیان هه‌یه كه ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌كانیان فره‌وانتر بكه‌ن و هه‌مان ئه‌و كارانه به‌سه‌ر كریستیانه‌كان دووباره بكه‌نه‌وه، كه له ناوه‌ڕاستی 2014 ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دژ به كریستیانه‌كان ئه‌نجامی دا و قه‌ڵاچۆی كردن، ئه‌مه‌یش تاكه هۆكاره كه نه ڕوو له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بكه‌ن و نه حه‌ز به گه‌ڕانه‌وه‌یان بكه‌ن، به‌ڵكوو تا ڕێ و به‌رنامه و پلان كه له هزریان بوونی هه‌یه، كۆچكردن و جێهێشتنی یه‌كجاره‌كییه له عێراق.