ڕه‌دووكه‌وتن، یان وه‌دووكه‌وتن و هه‌ڵگرتن، گوزارشته له چوونی كچێك، یان ژنێك، له‌گه‌ڵ پیاوێك یان كوڕێك و دووركه‌وتنه‌وه له ژینگه‌ی پێشوویان و خۆحه‌شاردانیان له شوێنێك كه پێیان وایه ئارامه بۆ ژیانی پێكه‌وه‌یی، یان به‌لای كه‌مه‌وه له مه‌ترسیی كوشتن دووریان ده‌خاته‌وه، زۆرجار ئه‌و پێشهاته، له ئاكامی هه‌ڵنه‌كه‌وتنی ده‌رفه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی و ژیانی هاوسه‌رییه، به شێوه‌ی فه‌رمی و عاده‌تی، ئه‌وه‌یش به هۆی به‌ربه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
بوار نووره‌دین، نووسه‌ر، كتێبێكی له‌باره‌ی ئه‌و باره كۆمه‌ڵایه‌تییه به ناوی (ڕه‌دووكه‌وتن له كه‌لتووری كوردیدا) نووسیوه كه بریتییه له لێكۆڵینه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌سه‌رهات و سازدانی دیمانه‌ی تایبه‌ت و هه‌مه‌چه‌شن، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه هه‌مه‌جۆره‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان.
ئه‌و كتێبه هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوانتری كولتووری كوردی و كاریگه‌ری و ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌تی، به‌ڵام له به‌شێكیدا تایبه‌ت باسی ڕه‌دووكه‌وتن كراوه.
له‌و كتێبه‌دا، ئاماژه به ڕایه‌كی مه‌لا مه‌حموود بایه‌زیدی كراوه كه له كتێبی (داب و نه‌ریتی كورده‌كان)ـدا ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌و كتێبه به‌ڕووسی نووسراوه و شوكریه ڕه‌سووڵ كردوویه‌تی به كوردی و له 1982 زاینی‌دا چاپ كراوه. له‌وێدا بایه‌زیدی ده‌ڵێت: له كولتووری كوردیدا كچ رفاندن هیچ نه‌نگیی نییه، چونكه بێ ڕه‌زامه‌ندی كچه‌كه ره‌دووكه‌وتن نابێت، ئه‌گه‌ر كیژ و كوڕێك دڵیان به یه‌كه‌وه بوو و یه‌كتریان خۆش ویست، باوكی كچه ڕازی نه‌بوو كچه‌كه‌ی به‌و كوڕه بدات، ئه‌وه كوڕه‌كه كچه‌كه ده‌ڕفێنێ و ده‌یباته ماڵه ئاغایه‌ك، یان شێخێك، كه‌سوكاری كچه‌ش به دوای كچه‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر له رێگه‌دا تووشی كوڕ و كچه بن، ده‌یانكوژن، خۆ ئه‌گه‌ر له ده‌ستیان رزگار بوون، ناتوانن هیچ بكه‌ن و له ده‌ستیان ده‌رده‌چێت، له‌و كاتانه‌دا ماڵه ئاغا یان شێخ ده‌كه‌ونه نێوان هه‌ردوولایانه‌وه، ئه‌گه‌ر كوڕه پاره‌ی نه‌بوو، ئه‌وه ئاغا یان شێخ، یان لای دراوسێكانیان بۆی كۆ ده‌كرێته‌وه و ده‌یبه‌ن بۆ ماڵی باوكی كچه و تكای لێ ده‌كه‌ن لێیان خۆش بێت و له‌گه‌ڵیان رێك بكه‌وێ و ماره‌ی كچه و كوڕه‌كه ده‌بڕن و دوژمنایه‌تی نامێنێت.
هه‌ر له‌و كتێبه‌دا، ئاماژه به‌نووسینێكی (لووسی گارنێت) له‌ژێر ناوی (ئافره‌تی كورد: داب و ده‌ستووریان) كراوه كه له كتێبی (ئافره‌تی توركیا و فۆلكۆر)ـدا خراوه‌ته ڕوو و عه‌زیز گه‌ردی كردوویه‌تی به كوردی و له 1982ی زاینی چاپ كراوه، نووسه‌ر له‌وێدا ده‌ڵێت: كچه كورد ده‌توانن خۆیان مێرد بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن و دڵداریكردن سه‌یر و قه‌ده‌غه و ناجۆر نییه، به‌ڵام ده‌بێ باوكی كچ رازی بێت. ئه‌وه‌یش هه‌یه ئه‌گه‌ر كچ و كوڕه‌كه به هۆی ماڵ یان هه‌ر شتێك ته‌گه‌ره‌یان خرایه پێش، به‌دووقۆڵی راده‌كه‌ن، واته كچه‌كه به دوو كوڕه‌كه ده‌كه‌وێت. نووسه‌ر له‌وه‌دا مه‌به‌ستی باكوری كوردستانه.
بوار نووره‌دین، له شرۆڤه‌ی خۆیدا پێی وایه، ئه‌و نووسه‌ره (لووسی گارنێت) به جوانی نه‌چووه‌ته نێو بابه‌ته‌كه، چونكه نووسینه‌كه‌ی دژبه‌یه‌كی تێدایه، به جۆرێك ده‌ڵێ كچه كورد خۆیان ده‌توانن مێرد بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن و ده‌شڵێ ده‌بێ باوكی كچه ڕازی بێت.
سه‌بری عه‌بدوڵا كه ئه‌فسه‌ری پۆلیس بووه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستاندا ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیس بووه، له كتێبێكدا ئاماژه‌ی به پێشهاتێك كردووه كه له‌ژێر ناوی (خنكێنه‌ری كچه‌كه‌ی) بووه و ده‌ڵێت: له ئێواره‌ی 27ـی مارتی 1927 له بنكه‌ی پۆلیسی كۆیه دانیشتبووم، خه‌ریكی كاری فه‌رمانگه بووم، له پڕ پیاوێكی سیماشێواو، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پۆلیسه‌كان خۆی كرد به ژووره‌كه‌مدا كه نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی هه‌واوان بوو، پێی راگه‌یاندم كچه‌كه‌ی له به‌یانییه‌وه چووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دوای چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێك، ده‌ركه‌وت كچه‌كه ته‌مه‌نی 17 ساڵه و شووی نه‌كردووه و كه‌س داوای نه‌كردووه و كێشه و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه، ئه‌فسه‌ره‌كه زۆر به‌وردی ده‌چێته نێو كێشه‌كه و لای ئاشكرا ده‌بێ كه كچه‌كه پێوه‌ندیی دڵداری له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌بووه و پێش دوو مانگ له‌وكاته، له ماڵی باوكی هه‌ڵهاتووه و چووه بۆ ماڵی پووری كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌وێ بووه، به نیازی هه‌ڵاتن و دووركه‌وتنه‌وه و ژن و مێردایه‌تی، به‌ڵام كاره‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرتووه، له دوای پێوه‌ندیكردن به بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه‌وه، بردوویانه‌ته ماڵی باوانی. به هۆی پشكنین و پرسیاركردن له‌م و له‌و و چه‌ند جارێك لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ باوكی كچه‌كه‌دا و ئاشكرابوونی هه‌ندێ نهێنی كه باوكی كچه‌كه بۆ ئه‌فسه‌ره‌كه نه‌یدركاندووه، هیچ گومانێكی لا نامێنێت و به ته‌واوی بۆی روون ده‌بێته‌وه كه باوكه‌كه ئه‌نجامده‌ر و بكوژی كچه‌كه‌یه‌تی، ئیتر له بنكه‌ی پۆلیس به‌ندی ده‌كات، سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یان ده‌كات و پرسیار له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان ده‌كات، به تایبه‌ت دایكی كوژراو، ناچار په‌نا ده‌باته به‌ر گۆڕستان و گۆڕێكی ناڕێكی تازه ده‌دۆزێته‌وه و بانگی موختار ده‌كات و ئه‌ویش بێ ئاگایی خۆی له خاوه‌نی گۆڕه‌كه ده‌رده‌خات، فه‌رمانی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕه‌كه ده‌دات و دوای نزیكه‌ی مه‌ترێك له هه‌ڵكه‌ندن، لاشه‌ی كوژراوێك ده‌بینێت كه به جلوبه‌رگی خۆیه‌وه خراوه‌ته نێو گۆڕه‌كه، پاش ده‌رهێنان و پشكنین، ده‌رده‌كه‌وێت هێشتا كچه. دیسان باوكی به‌ندكراو ده‌هێنێت و ده‌یورووژێنێت و لاشه‌كه‌ی نیشان ده‌دات، پاشان دان ده‌نێت به تاوانه‌كه‌یدا كه له ژوورێكی سێ به سێ له ماڵی خۆیاندا له‌به‌ر ئه‌و بابه‌ته خنكاندوویه‌تی، چونكه له‌كه و عه‌یبه‌ی بۆ خێزانه‌كه‌ی په‌یدا كردووه، ئیتر له دادگای هه‌ولێر دوو ساڵ و نیو گرتنی به‌سه‌ردا درا.
بوار نووره‌دین ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و چیرۆكه پۆلیسییه به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی و راسته‌قینه‌یه و ناوی ته‌واوی كه‌سه‌كانی هێناوه. ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و نووسینه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره، له كاتێكدایه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر دابه‌كه نه‌بووه.
نووسه‌ر (ئیریك براوه‌ر) له كتێبی (یهود كردستان)ـدا، قه‌ڵه‌می له زۆر بواری دابونه‌ریتی كورده جووله‌كه‌كان داوه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی كردووه و پشتیشی به چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر به‌ستووه كه ده‌كرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باش پشتی پێ ببه‌سترێت، بۆ خوێندنه‌وه‌ی باری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و جووله‌كانه‌ی كه به هۆی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانه‌وه كوردستانیان جێ هێشتووه، له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له‌و كاته‌ی باوك ده‌یه‌وێ كچه‌كه‌ی بدات به یه‌كێك، هه‌ندێ جار كوڕه‌كه ناچار ده‌بێت پشت به هێز ببه‌ستێت و كچه‌كه هه‌ڵبگرێت، له‌و نامانه‌ی (مان) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: باوكی به ناوی حانووكوو له نێروه، كچێك له ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا ماره ده‌كات له جووله‌كه‌یه‌كی تر، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته ژنی خۆی، له كاتێكدا سومعه‌ی حانووكوو باش نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه باوكی كچه‌كه داواكه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه، له‌و كاته‌دا حانووكوو هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵگرتنی كچه‌كه و ده‌یبات بۆ (بادول) كه دێیه‌كی نزیك به ئامێدییه، به ته‌ما ده‌بێت به دزییه‌وه رێوڕه‌سمه‌كه ئه‌نجام بدات، هه‌ر به پێی ئه‌و نامه‌یه، حاخامی نێروه، داوا له حاخامی ئامێدی ده‌كات هه‌وڵ بدات ئه‌و كاره سه‌رنه‌گرێت، له رێكان و ده‌وروبه‌ری، هه‌ڵگرتنی كچان دابێكی باوه، ئه‌م ڕووداوه له كاتێكدا ده‌بێت كه كچه‌كه رازییه و باوكی ناڕازییه، له‌و كاته‌دا كوڕه‌كه به هۆی وه‌سیت – ده‌ڵاڵێكه‌وه - ژوانێك داده‌نێت و له شوێنی دیاریكراودا چاوه‌ڕێی كچه‌كه ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی كورد، دوایی كچه‌كه به زۆره‌ملێ ده‌بات، به مه‌رجێك حاخامێك نییه به‌بێ ره‌زامه‌ندی باوك ماره ببڕێت، به‌ڵام ئه‌و كاره باوك ناچار ده‌كات رازی بێت.
بوار نووره‌دین ئاماژه به‌وه ده‌كات، باسكردنی ئه‌و دابه له نێو جووله‌كه‌كان كه پتر له دوو هه‌زار ساڵ بووه له نێو كوردستان ژیاون، ڕه‌نگه سه‌لماندنێكی تر بێت بۆ بوونی ئه‌م دابه له چه‌رخه كۆنه‌كانی مێژووی كوردستاندا.
ئه‌و كتێبه‌یش له‌لایه‌ن رافائێل پاتای ته‌واو كراوه و شاخه‌وان كه‌ركووكی و عه‌بدولڕه‌زاق بۆتانی كردوویه‌تی به كوردی.
باسیلی نیكتن، له كتێبی (كورد و كوردستان، لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسی و مێژوویی) كه هێدی له فارسییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی، ئاماژه به‌وه ده‌كات: له ناوچه‌ی شنۆ، باكوری رۆژئاوای گۆلاوی ورمێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك كچێك یان ژنێك هه‌ڵبگرێت، ده‌بێت دیارییه‌ك بدات به سه‌رۆك خێڵ، كه‌چی باوكی كچه‌كه، یان مێردی ژنه‌كه ده‌بێت پاره‌یه‌ك بده‌ن به ناوی (دۆیتانه)یان پیتاكی حكوومه‌ت، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه، ره‌سم وایه كاتی ژنهێنان، پاره بده‌ن به ئاغای ئاوایی.
سدیق ده‌مه‌لۆجی، له كتێبی (اماره بهدینان الكردیه و اماره العمادیه) له بابه‌تی (ته‌ریب عند الأكراد)ـدا ده‌ڵێ: هه‌ڵگرتنی كچان و ژنان لای كورده‌كان، نه‌ریتێكی باوه، هه‌روه‌ها لای هه‌موو ئه‌و خێڵانه‌ی كه كۆچ و تێكه‌ڵاوییان زۆره، به‌ڵام كورده‌كان به خراپی داده‌نێن و ناچاری كردنی ده‌بن، لای هه‌ندێكیان هیچ بوونێكی نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتن.
هاشم عه‌قراوی له كتێبی (الأسس النفسیه والأجتماعیه للقابئل الكردیه.) ئاماژه به هۆكاره‌كانی هه‌ڵگرتن ده‌كات و ده‌ڵێت كچنه‌دانی هه‌ندێ عه‌شیره‌ت به عه‌شیره‌تی تر، به هۆی ئه‌سته‌می داخوازییه‌كان و نه‌دانی كچ له‌لایه‌ن ماڵه باوانییه‌وه.
بورهان قانع له كتێبی (بنچینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئافره‌تی لادێنشینی كورده‌واری)ـدا، كه له 1979ز له به‌غدا چاپ كراوه، ده‌ڵێ: پاش هه‌ڵگرتن، گه‌لێ له‌وانه پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ردوو ماڵه باوان له‌سه‌ر پاره‌یه‌ك یان زه‌وی یان باخێك ڕێك ده‌كه‌ون، كچ و كوڕیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له هه‌ندێ ناوچه‌ش شته‌كه بووه‌ته ئاسایی و پاش چه‌ند رۆژێك كوڕ و كچه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ماڵه‌باوانی كچ رازی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچه ده‌ره‌به‌گێك له‌گه‌ڵ كوڕه جووتیارێكدا بڕۆن، نا‌وێرن بێنه‌وه و له‌ملاشه‌وه ماڵه باوانی كوڕه‌كه دووچاری گه‌لێك زیان و چه‌رمه‌سه‌ری ده‌بن.
عومه‌ر ئیبراهیم عه‌زیز، له كتێبی هه‌ندێ دابونه‌ریتی باوی كورده‌واری 1988ز، ده‌ڵێ: پاش هه‌ڵگرتن و دوای ئه‌وه‌ی كوڕه و كچه ده‌گه‌یشتنه جێگه‌ی خۆیان، ماڵی كوڕه و كیژه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕان، ماڵی كوڕه هه‌ر كه دۆزییانه‌وه، به مه‌لایه‌ك ماره‌یان ده‌بڕن و جێگه‌یان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، دواتر ده‌گه‌ڕانه‌وه و به دوای چه‌ند پیاوماقووڵێكی ناوچه‌كه‌دا ده‌نێرن تا به‌زوویی كێشه‌كه‌یان بۆ ببڕێننه‌وه، به زۆری كیژی خۆیانیان پێ ده‌دا، جا خوشكی كوڕه بووایه، یان خزمێكی نزیكی، وه‌ك كچی برای، یان هه‌ر كه‌سێكی تر، هه‌ندێ جاریش به‌رامبه‌ر رازی نه‌ده‌بوون و به‌دوای تۆڵه‌دا ده‌گه‌ڕان.
"وشه" به كورتی به‌شێكی ئه‌و رایانه‌ی له‌و كتێبه هه‌ڵێنجاوه، به‌ڵام نووسه‌ر بوار نووره‌دین له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات یه‌كه‌مین كه‌س باسی ئه‌م دابه‌ی كردووه، مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی بووه كه پتر له 150 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ده‌ركی به زۆر له كێشه و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كان كردووه، ڕه‌نگه به پێی مێژووی نووسینه‌كه و ئاماژه‌كردنی به زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان، به كورتی و جێگه ئاینییه‌كه‌ی كه خۆی مه‌لا بووه، به گرینگ‌ترین باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دابه دابنرێت، له مێژووی نووسینی كوردیدا، دوای ئه‌ویش نووسینه‌كه‌ی شاكر فه‌تاح به دووه‌م هه‌نگاو داده‌نرێت.