لە شارۆکەی رواندزی سەر بە پارێزگەی هەولێر دوو کەس لەسەر سکاڵای ژنێك گیران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچات هەڕەشەی کوشتن و بڵاوکردنەوەی شتی نەشیاویان له‌و ژنه کردووە .
شەماڵ دێواری گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، دوای ئەوەی ژنێك لە شارۆکەی رواندز سکاڵای تۆمارکرد لە دژی چەند کەسێکی نەناسراو، کە لە ڕێی ئینتەرنێت و تۆڕەكانی کۆمەڵایەتی هەڕەشەیان لێ کردبوو، جیا له‌وه‌یش چه‌ند ئه‌كاونتێكی سناپچاتیان به‌ناوی ئه‌وه‌وه دانابوو و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی نه‌شیاویان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌كاونتانه كردبوو كه به ناوی ئه‌و دروستكرابوون.
ئاماژه‌ی دا، كه له دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆلینەوە، به فه‌رمانی دادوه‌ر، ده‌ست به هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران كرا، ئه‌مه‌یش به پشتبه‌ستن بوو به ماده‌ی دووی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندیكردن.
زیاتر گوتی، هێزه‌كانی پۆلیس توانیان تۆمه‌تباران بدۆزنه‌وه و كه دوو كه‌س بوون و ئێسته هه‌ردووكیان گیراون، هه‌ردووكیان مێرمنداڵن و ته‌مه‌نیان 17 ساڵه و دانیشتووی شارۆكه‌ی ڕواندزن و دوای گرتنیشیان ددانیان به تاوانه‌كانیان ناوه.
هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی نه‌شیاویان له ژنێك كردووه كه ئه‌كاونتیان به‌ناویه‌وه كردووه‌ته‌وه
ئەمساڵ دەیان کەس لەسەر خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕەكانی كۆمه‌ڵایه‌تی به گوێره‌ی یاسا و به فه‌رمانی دادوه‌ر گیراون و خراونه‌ته گرتووخانه‌كانی سنووری شارۆكه‌ی سۆران /110 کم لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر/.
به گوێره‌ی ماددەی دووەم لە یاسای ژمارە(6) ساڵی 2008ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لەهەرێمی کوردستان ــ عێڕاق هەر کەسێک ئامێرە ئه‌لیكترۆنییه‌كان خراپ بەکار بهێنێت، سزادەدرێت بەحەپسکردن کە لە (6) مانگ کەمتر نەبێت لە (5) ساڵ زیاتر نەبێت و پێبژاردن لە (یەک ملیۆن) دینار کەمتر نەبێت و (پێنج ملیۆن) دینار زیاتر نەبێت
رواندز / موڕشید برادۆستی