دایكی ئەلول بۆچی سزا درا؟

:: PM:02:25:23/04/2024 ‌
دوای قسەكردنی لەبارەی پاسپۆرتی دیپلۆماسییەوە، "دایكی ئەلول" كە چالاكی سۆسیال میدیایە و بەو ناوە ناسراوە، ئەمڕۆ بڕیاری زیندانی بۆ دەرچوو كە پێشتر رای گەیاندبوو، كێشەی بۆ دروست دەكرێت بەهۆی پێنەدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، ئەمڕۆ گیرا.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی نیسان، سەرچاوەیەكی تەناهی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند، دایكی ئەلول بە تاوانی "پێشێلكردنی ئەخلاق و لێدوانی قێزەون” سزای زیندانیكردنی سادەی بەسەردا سەپێنراوە.

باس لەوەش كراوە، دەسەڵاتی دادوەری عێراق، بڕیارێكی لەسەر ئەو ژنە دا بۆ زیندانیكردنی سادە بۆ ماوەی چوار مانگ، بە تۆمەتی ناوەڕۆكی ناشایستە و تاوان دروستكردن و بڵاوكردنەوەی چەندان وێنە و فیلم كە لێدوانی قێزەون و بێ رەوشتیی تێدایە.

دایكی ئەلول لە ماوەی رابردوودا چەندان گرتە ڤیدیۆی بڵاو كردەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و دەیگوت، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وەزارەتە كاری خراپ ناكەم، بۆیە پاسپۆرتی دیپلۆماسیم پێ نادرێ‌.




وشە - رامیار جەواد