بەهۆی کۆچی دوایی عەبدوڵای برای عەلی خان تاهیر خان سمایل ئاغا "سمکۆ"، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ شەموو یەکی ئاب، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بەهۆی کۆچی دوایی عەبدوڵای برای عەلی خان تاهیر خان سمایل ئاغا "سمکۆ" بڵاو کردەوە، تێیدا سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادە و خزم و ئاشنایانی کۆچکردوو دەکات و دەڵێ: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە پەیامەکەی سەرۆک بازرانیدا زیاتر هاتووە، به داخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵای برای عەلی خان تاهیر خان سمایل ئاغا "سمکۆ"مان پێ گهیشت.
سەرۆک بارزانی دەڵێ: لە خوای گهوره داواکارم گیانی کاک عەبدوڵڵا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بە ھەموو لایەك ببهخشێت.