نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پۆلیسی هه‌ولێر، تۆمه‌تبارێكیان به تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا گرت.
دوای تاوانه‌كه ڕه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گۆڕیبوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تیمه‌كانمان له نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان، ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارێكیان به تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلێك له جۆری ئۆپڵ ڤیكترا گرت كه دوای تاوانه‌كه ڕه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گۆڕیبوو.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، پۆلیسی هه‌ولێر له ماوه‌ی كه‌متر له 48 سه‌عات تاوانباره‌كه‌یان گرت كه ناوی "م. ص. ع"ـه، هه‌روه‌ها ده‌ستمان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و ئامێری گۆڕینی ڕهنگهكهشیدا گرتووه.
به‌پێی قسه‌ی هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، تاوانبار ددانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، بۆیه به‌پێی مادده‌ی 446 له یاسای سزادان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه.