راگەیاندنی بڕیاری دادگەی تایبەت بە كەیسی حەریری دوا خرا

:: PM:09:46:05/08/2020 ‌

وەك بڕیار بوو هەینی داهاتوو دادگەی نێودەوڵەتی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە كوژرانی رەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لبنان، بڕیاری خۆی سەبارەت بە تێوەگلاوان لە تەقینەوەكە و كوشتنی حەریری بدات، بەڵام بەهۆی تەقینەوەكەی دوێنێی بەیرووت و ئاڵۆزی دۆخەكە، راگەیاندنی بڕیاری خۆی دوا خست.
حزبوڵا تێوەگلانی لە كوشتنی حەریری رەت دەكاتەوە
دادگەكە ئەمڕۆ چوارشەم دواخستنی راگەیاندنی بڕیاری خۆی سەبارەت بە كەیسی كوشتنی حەریری بۆ 18ی ئەم مانگە دواخست، كاتێك بڕیار بوو هەینی داهاتوو رای بگەیەنێت، ئەو دواخستنە دوای تەقینەوەكەی دوێنێ سێشەمی بەندەری بەیرووت هات، كە تا ئێستە 135 كەس بەهۆیەوە كوژراون و پێنج هەزار برینداریش هەیە. 

شایەنی باسە چوار تۆمەتبار بەهۆی گومانی تێوەگلانیان لە تەقینەوەكە، دادگایی دەكرێن لەسەر ئەو تەقینەوەی لە ئەیلوولی 2005 لە بیرووت رووی دا و بەو هۆیەوە رەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی لبنان و 21 لە هاوەڵانی كوژران، ئەو تۆمەتبارانە سەر بە حزبوڵای لبنانین و بریتین لە هەریەك لە سەلیم عەیاش و حەسەن مەرعی و ئەسەد سەبرا و حوسێن عیسا كە بێ ئامادەبوون دادگایی دەكرێن، لەوكاتەی حزبوڵا تێوەگلانی لە تەقینەوەكە رەت دەكاتەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل