ماڵپه‌ڕی "
ئۆپن دیموكراسی" ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی ئیسلامی تاران بۆ چۆنیه‌تیی كوشتنی زمانی پێكهاته‌كانی وڵاته‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، گرتنی زارا محه‌مه‌دی مامۆستا به‌هۆی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی كوردی، ئه‌مه‌یش به پێشێلكارییه‌كی گه‌وره به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ ناوده‌بات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه مرۆڤ له هه‌ر كوێ بێ كام زمانه‌ی بیه‌وێ ده‌توانێ بیخوێنێ و فێری ببێت، به‌ڵام له ئێران ئه‌مه‌یش تاوانه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، ڕۆژی 14ی ته‌مووز/یۆلیۆی ئه‌مساڵ دادگه‌یه‌كی ڕژێمی ئیسلامی ئێران حوكمی 10 ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ر زارا محه‌مه‌دی سه‌پاند، پێشتریش له 23ی ئایار/مایۆی 2019 زارا محه‌مه‌دی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه گیراوه و ماوه‌ی دوو مانگ له گرتووخانه ماوه‌ته‌وه و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه، له‌وێ زۆرترین ئه‌شكه‌نجه دراوه و تۆمه‌تی دژایه‌تی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بۆ داتاشراوه.
ئه‌و میدیا ئه‌مه‌ریكییه نووسیویه‌تی، تاوانی زارا چییه؟ ئایا گوتنه‌وه‌ی وانه به زمانی دایكی منداڵه‌كان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا تاوانه، دوای ئه‌وه‌ی دادگه حوكمی 10 ساڵ گرتنی به‌سه‌ر زارا محه‌مه‌دی سه‌پاند، ئه‌و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، كه فێركردنی منداڵان به زمانی دایكیان له كام شوێنی جیهان تاوانه، دابه‌شكردنی شیرینی و شۆكۆلاته له شه‌قامه‌كان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك چ تاوانێكه، یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی لافاوه‌كانی ناوچه‌ی لوڕستان، ئه‌مانه تاوانن یان كاری مرۆیی و هاوكاری و كۆمه‌ككردنی یه‌كتر.
له ئێران نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تێیدا ده‌ژین زمانی دایكیان فارسی نییه، به‌ڵكوو كورد و عه‌ره‌ب و به‌لووچ و تورك و ئازه‌ری و توركمان بوونیان هه‌یه كه فارس نین و جیاوازن، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خوێندن به زمانی دایكیان قه‌ده‌غه‌یه و فارسی تاكه زمانی فه‌رمی وڵاته و له هه‌موو خوێندنگه‌یه‌ك ده‌خوێنرێت، له ده‌ستووری ڕژێمی ئیسلامی ئێرانیش زمانه‌كانی تر جیا له زمانی فارسی، به زمانی خێڵه‌كی ناوبردووه و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و زمانانه‌یشی به پشتیوانی هه‌وڵی دوژمنانی كۆماری ئیسلامی ئێران ناوبردووه، له ماده‌ی 15ی ده‌ستووری كۆماری ئیسلامی ئێران به توندی سه‌ركۆنه‌ی زمانه‌كانی تر ده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی كردووه كه له قوتابخانه‌كان زمانی خێله‌كی و لاوه‌كی بخوێنرێن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه زمان و ئه‌ده‌بی كوردی ڕیشه‌یه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه و ڕیشه‌كه‌ی بۆ هه‌زاران ساڵ پێش زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1989 ڕێككه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ واژوو كردووه و به‌ڵێنی داوه پێوه‌ی پابه‌ند بێت.به‌ڵام تا توانای هه‌بووه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی له ئێران ڕوو ده‌دا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا تاوانێكی گه‌وره‌یه و جیهان لێی بێده‌نگه
بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی زمانه‌كانی تر و ڕێگری له گه‌شه‌كردنیان، كۆماری ئیسلامی ئێران توندترین سزای به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه سه‌پاندووه كه له خوێندنگه‌كان به زمانی تر جیا له فارسی وانه ده‌لێنه‌وه، له 10ی ئایار/مایۆی 2010 فه‌رزاد كه‌مانگه‌ری مامۆستای زمانی كوردی، له‌سه‌ر هه‌مان گرفت له‌سێداره‌دا، تۆمه‌تی زۆریشی خرابووه پاڵ و تاوانه‌كه‌ی یه‌كجار قورس‌تر كرابوو.
كه‌مانگه‌ر له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای كامیران له باكوری ڕۆژئاوای ئێران مامۆستا بوو، ئه‌ندامی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بووه و ژماره‌یه‌كی زۆر نووسین و بڵاوكراوه‌ی به نهێنی نووسیوه و منداڵانی كوردی به نهێنی كۆكردووه‌ته‌وه و وانه‌ی به زمانی دایكیان پێ گوتوونه‌ته‌وه و مێژوو و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی كوردی پێ گوتوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی یونسێف و ڕێكخراوی فێركاری نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌مووان داوایان له تاران كرد، كه كه‌مانگه‌ر له سێداره نه‌درێ، به‌ڵام ڕژێمی ئیسلامی ئێران سه‌رجه‌م داواكانی ڕه‌ت كرده‌وه و كۆتایی به ژیانی ئه‌و مامۆستایه هێنا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵانی كوردی فێری زمانی دایكیان كردووه.
زمانی كوردی مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و له ده‌ستووری تاران به زمانێكی خێڵه‌كی ناونراوه
تا ئێسته‌یش ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تاوان له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌وه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێ و دیارده‌ی له سێداره‌دان یه‌كێكه له دیارده زۆر و به‌ربڵاوه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه لیژنه‌ی مه‌رگ له ئیتلاعات بوونی هه‌یه، كه له ده‌ره‌وه‌ی دادگه و یاسا و هه‌موو ڕێساكان، به سه‌دان خه‌ڵكی تریان كوشتووه و له تاوانه‌كانییشیان به‌رده‌وامن و هیچ لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ناكرێ كه له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه كه ده‌كوژرێن، تا هۆكاره‌كه‌ی بزانن و مافی ئه‌وه‌یان پێ بدرێ، كه پارێزه‌ر بۆخۆیان بگرن و داكۆكیان له به‌رده‌م یاسا لێ بكات.
پێشتر ئه‌و لیژنانه له ساڵی 1988 به هه‌زاران هاووڵاتی كوردیان له گرتووخانه‌كان كوشت و تا ئێسته‌یش هیچ كه‌س لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانیان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی خودی یاساكانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانیشه، كه خه‌ڵكیان له گرتووخانه‌كان به كۆمه‌ڵ كوشتووه.