چه‌ندان جۆری جیاوازی ده‌مامك له دنیادا هه‌ن، به ڕێژه‌ی جیاواز كاریگه‌رییان له كۆنترۆڵكردنی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌كێك له‌و جۆرانه به‌ته‌واوی له كۆرۆنا ده‌تانپارێزێ و باشتره به‌كاری بێنن.
باوترین و له پێشترین ڕێنوێنیكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی خۆپارێزی له تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا به‌كارهێنانی ده‌مامكه، ده‌مامك ڕێگره له چوونه ناوه‌وه‌ی هه‌ر زینده‌وه‌رێكی زیانبه‌خشی وه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا به ڕێی ده‌م و كونی لووتدا.
جۆره‌كانی ده‌مامكی پزیشكی، N95 و FFP1 گرنگه له‌لایه‌ن پزیشك، په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌كار بێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌بوونی چاره‌سه‌ر و پێكوته‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ ڕێچاره‌یه‌كی له ده‌ستی پسپۆڕانی ته‌ندروستی نه‌هێشتووه، به‌كارهێنانی ده‌مامك بووه به پێویستی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان و به‌رده‌وام به‌كاری ده‌هێنن.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر تۆڵه فه‌ره‌ج مامۆستای زانكۆی پزیشكیی هه‌ولێر به "وشه"ی گوت: جۆره‌كانی ده‌مامك بریتین له ده‌مامكی پزیشكی، ئیسفنجی، كاربۆنی چالاك، په‌ڕۆ، FFP1 و N95، پێویسته هاووڵاتییان بزانن كه‌م هه‌ریه‌ك له‌م ده‌مامكانه تا چ ئاستێك خزمه‌ت به ئامانجه گه‌وره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت كه پاراستنیانه له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕوونی كرده‌وه، جۆره‌كانی ده‌مامكی پزیشكی، N95 و FFP1 گرنگه له‌لایه‌ن پزیشك، په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌كار بێت كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر و چاودێریكردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕاسته‌وخۆ به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵیان هه‌یه.
دكتۆر تۆڵه ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌م جۆره ده‌مامكانه به شێوازێكی تایبه‌ت دروست كراون كه ڕێگرن له گواستنه‌وه‌ی هه‌ر هۆكارێكی تووشبوون به نه‌خۆشی له ڕێی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه به‌هۆی پژمه و كۆكه‌وه، هاوكات بوونی تایبه‌تمه‌ندی ته‌واو له داپۆشینی ده‌م و لووتی هه‌یه كه ڕێ به دزه‌كردنی هیچ ده‌نكۆڵه‌یه‌ك بۆ ژووره‌وه یا ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته نادات جووڵه بكات، ته‌واوی ڕووی كه‌سه‌كان داده‌پۆشێت ئه‌گه‌ر به شێوازێكی زانستی ته‌واو و دوور له هه‌ڵه‌ی ده‌ستلێدان و جووڵاندن و شل به‌ستنی به ڕوودا به‌كار بێت.
كه‌سانی ئاسایی ده‌كرێت جۆره‌كانی تری ده‌مامك وه‌ك ده‌مامكی ئیسفه‌نجی، كاربۆنی چالاك و په‌ڕۆ له‌كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه و بوونی به‌ركه‌وتن له شوێنه گشتییه‌كان به‌كار بێنن، له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ده‌مامكانه و پێدانی دووری نێوان كه‌سه‌كان بۆ دوو مه‌تر، تا ئاستێكی به‌رچاو ده‌توانرێت ژیانیان پارێزراو بكات، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی ده‌مامكی په‌ڕۆ كه زۆر گرنگه بۆ كاسانێك ڕه‌نگه تووش بووبن، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كیان نه‌بێت كه ئه‌مه‌ش جارێكی تر ڕێگر ده‌بێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به ته‌واوی هاووڵاتییاندا، هه‌روه‌ها ئاسان دروست ده‌كرێت و تێچووی ئه‌وتۆی نییه. دكتۆر تۆڵه وای گوت.