وەزارەتى تەندروستى: منداڵەکەت ئەمانەتە

:: PM:02:28:26/04/2024 ‌
 

وەزارەتى تەندروستیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەبارەى گرنگیی کوتانى منداڵان روونکردنەوە و هۆشیارى بڵاو دەکاتەوە.

لە دوایین هەڵمەتى وەزارەتى تەندروستى بۆ کوتانى منداڵان هاتووە "منداڵەکەت ئەمانەتە"، هەروەها هۆکارى ئەوەى کە بۆچى کوتان لە تەمەنى سەرەتای منداڵدا پێویستە روون کراوەتەوە و دەڵێن، بەرگریی منداڵى شیرەخۆر بە کوتان نەبێ تەواو نابێت، چونکە منداڵان لە تەمەنى بچووکدا ئەگەرى تووشبوونیان بە نەخۆشی هەیە و لەوانەیە شیرى دایک بەس نەبێت بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵەکە، بەمەیش تووشی مەترسیی گەورەى دەکاتەوە.

زیاتر هاتووە، بەهۆى ئەوەى شیرەخۆر سیستمى بەرگرییان تەواو گەشەى نەکردووە، زۆر جار تووشی نەخۆشیی کوشندە و مەترسیدار دەبن.

ماوەى چەند ڕۆژێکە کوتانى منداڵان لە کوردستان دەستى پێ کردووە، وەزارەتى تەندروستى بەردەوام هۆشیارى ئەوە بڵاو دەکاتەوە کە بۆ پاراستنیان پێویستە منداڵان بکوترێن.

 


وشە - رزگار خدر