دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت دۆخی سیاسیی لبنان شڵه‌قاوه و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته دژی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به خۆپێشاندان كردووه، ئه‌مڕۆ وه‌زیرێكی تری لبنان، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه شكستی هێناوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ئاب،
ماری كلوود نه‌جم وه‌زیری دادی لبنان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه شكستی هێناوه و توانای چاكسازییه‌كانی نییه.
پێویسته بگوترێ دوێنێش هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی لبنان مه‌نال عه‌بدولسه‌مه‌د و وه‌زیری ژینگه و پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، هه‌روه‌ها حه‌سان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی لبنان، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی لبنان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی كرد بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێسته كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت به یه‌كجاری قڵیشاوه، ئه‌وه‌یش به مه‌به‌ستی هاتنی چینێكی نوێی سیاسی و پێكهێنانی په‌رله‌مانێكی نوێ.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی حزبی كه‌تائیب سامی جه‌میل رای گه‌یاندبوو، ته‌واوی پهرلهمانتارانیان ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه. سامی جه‌میل له‌كاتی به‌خاكسپاردنی ئه‌مینداری گشتیی حزبه‌كه‌یان نزار نه‌جاڕیان كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه گیانی له ده‌ست دابوو، رای گه‌یاند كه ده‌بێ حزبه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لبنان زۆرترین قوربانی به خۆیان بده‌ن.
ئێواره‌ی سێشه‌می ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌نده‌ری به‌یرووت ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 154 كه‌س كوژران و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، له‌ناو برینداره‌كاندا زیاتر له 100 كه‌س دۆخیان زۆر خراپه. هاوكات هه‌زاران كه‌سی تریش زیانی مادیی زۆریان به‌ركه‌وتووه.