داعش هێرشی كردە سەر كەركووك

:: AM:08:46:11/08/2020 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شانەی راگەیاندنی سەربازیی عێراق رای گەیاندووە، داعش لە ناوچەی ڕەشاد لە سنووری كەركووك هێرشی كردووە و ئەفسەرێك كوژراوە.

ئەفسەرێكی لیوای پیادەی سێی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی كوژراوە
ئەمڕۆ سێشەم 11ـی ئاب، شانەی راگەیاندنی سەربازیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر خاڵكی هێزە عێراقییەكان لە گوندی ماجدی سەربە شارەدێی رەشاد.

ڕوون كراوەتەوە، لەو هێرشە تیرۆرستییە ئەفسەرێكی لیوای پیادەی سێی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی كوژراوە، دوو هاووڵاتیی سڤیل و چەكدارێكی حەشدی عەشایەریش بریندار بوون.

ئەو هێرشەی داعش لە كاتێكدایە ئێستە چەكدارانی داعش بەشێك لە گوندەكانی باشووری ڕۆژائاوای كەركووكیان گرتووە و ڕۆژانە چالاكییان لەسەر شەقامە سەرەكییەكان هەیە .



وشە - رامیار جەواد