گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاره به هاوكاریی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ی ته‌ندروستی و دارایی و لێكه‌وته سیاسییه‌كانی تێپه‌ڕێنێت.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌ولێكی له‌گه‌ڵ به‌غدا داوه تا به رێكه‌وتنێكی شایسته و ده‌ستووری بگه‌ن
هه‌روه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌ركێكی نیشتیمانیی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه كه دۆخی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان و بژێوی و ژیانیان، كه ده‌ره‌نجامی دۆخێكی نه‌خوازراون، نه‌كرێت به كه‌ره‌سته‌ی موزایه‌داتی سیاسی.
" ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، پێوه‌ست به كێشه و ته‌نگژه هه‌نوكه‌ییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی ناواقعیانه كۆمه‌لێك تۆمه‌تی بێ بنه‌مایان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه. له باره‌ی په‌تای كۆرۆنا، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ر زوو رێكاری كاریگه‌ری گرته‌به‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ هێز و لایه‌ن هه‌وڵیاندا خه‌ڵك له دژی رێكاره‌كان هان بده‌ن و ئێستایش كه په‌تایه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه، هه‌ر ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌كه‌ونه وێزه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم" گوته‌بێژی حكوومه‌ت وا ده‌ڵێ.
د.جووتیار عادل باسی له‌وه كردووه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌ولێكی له‌گه‌ڵ به‌غدا داوه تا به رێكه‌وتنێكی شایسته و ده‌ستووری بگه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته‌ش به‌غدا خۆی له گه‌یشتن به رێكه‌وتنی كۆتایی ده‌دزێته‌وه، زۆرێك له هێزه‌كانی ناوخۆش به‌رده‌وام، به‌غدا هان ده‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌رێم به رێكه‌وتن نه‌گه‌ن، تاكو دۆخی ناوخۆی هه‌رێم ئاڵۆزتر ببێت و ئه‌و هێزانه سوود له‌و ئاڵۆزییانه وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش یاری كردنه به ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێم.