ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێ، عێراق له دۆخێكى خراپى داراییدایە و به قورسى تواناى دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى هه‌یه، به‌هۆى خراپى دۆخى دارایی هه‌رجاره‌و بیانویەك به هه‌رێمى كوردستان ده‌گرن بۆ رێك نەكه‌وتن، له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان نیازی رێككه‌وتنى هه‌یه، به‌ڵام به‌غدا ئاماده نییه بێته پێشه‌وه و رێك بکەوێت.
كازمى ئه‌و بوێرییه‌ى نییه پێش رێککەوتن پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت
ئه‌مڕِۆ شه‌موو 15ى ئاب، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه"ى راگه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق له دۆخێكى خراپى داراییدایه، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پاره‌ى نییه بیدات به شه‌قام و فه‌رمانبه‌رانى خۆى، ئه‌مه دۆخێكى خراپه و وایكردووه تا رێككه‌وتن نه‌كرێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سەرباری ئەوە، كازمى ئه‌و بوێرییه‌ى نییه پاره بنێرێت بۆ هه‌رێم.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌غدا به‌هۆى خراپى دۆخى داراییه‌وه ئاماده نییه پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت و له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه بێت، ئه‌وكات ده‌كرێت پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام كارێكى قورسه به‌بێ رێككه‌وتن پاره بنێرێت.
له ماوه رابردوودا سێ جار شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى رێككه‌وتن سه‌ردانى به‌غدایان كردووه و پێشتریش مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسی له‌وه كردبوو، ئاماده‌ن سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان بەپێی دەستوور.
ئه‌وه له كاتێكدایە مانگى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پرۆژه‌یاساى قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌سند كرد كه به‌هۆیه‌وه له ناوخۆى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌توانێت پاره قه‌رز بكات و به‌شی زۆرى ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ مووچه خەرج بکرێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى