توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ری خستووه، هێنده‌ی پیاو چێژ له بینینی جه‌سته‌ی رووتی خانمێك ده‌كات، ژنانیش به هه‌مان شێوه حه‌ز له بینینی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ده‌بوو به پێچه‌وانه بوایه و ئه‌وانیش بۆ جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و حه‌زه‌یان بوایه.
توێژه‌رانی زانكۆی "Cardiff" له به‌ریتانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پاڵه‌په‌ستۆی ورووژاندی سێكسی لای خانمان وه‌ك پیاو نییه، چونكه ژنان وه‌ك پیاوان یه‌كسه‌ر به بینینی جه‌سته‌یه‌كی ڕووت، ناورووژێن، واته هۆكاره‌كه پێوه‌ست نییه به ورووژاندنه‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كراوه، خانمان به بینینی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر به ڕووتی، وه‌ك چۆن حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌میشه كه‌سێك ببینن بزانن چ جلێكی له‌به‌ردایه و چۆن خۆی گۆڕیوه و سووراو و ماكیاژی چۆن كردووه، به‌و هه‌سته سه‌یری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه به‌راوردی پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا و ئه‌گه‌ر پێویستیش گۆڕین بوو له خۆیان، ئه‌نجامی بده‌ن.
له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، توێژه‌ران 57 پیاو و ژنیان هێنا، كۆمه‌ڵێ وێنه‌ی ورووژێنه‌ریشیان خسته به‌رده‌میان تا بزانن سه‌رنجیان بۆ لای كامه ڕاده‌كێشێ، وێنه‌كان به خێرایی به به‌رده‌میاندا له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌ڕۆیشت، به‌و شێوه‌یه گه‌یشتنه ئه‌نجامه‌كه‌یان.
بۆیان ده‌ركه‌وت كه پیاوان له‌ناو وێنه‌كاندا، سه‌رنجیان بۆ ئه‌وانه ڕۆشتووه كه وێنه‌ی كچی ڕووت بوون به شێوه‌ی ورووژێنه‌ر وه‌ستاون، له به‌رامبه‌ردا، زۆربه‌ی ژنانیش هه‌ر سه‌رنجیان بۆ لای وێنه‌ی كچی ڕووتی ورووژێنه‌ر ڕۆشتووه، ئه‌گه‌رچی به قسه كاتێك لێیان پرسیون، گوتوویانه سه‌رنجمان بۆ لای كوڕ ده‌ڕوات، به‌ڵام پشكنینه زانستییه‌كه پێچه‌وانه‌ی سه‌لماندووه.