سه‌ركرده‌یه‌ك له ره‌وتی حیكمه ئاشكرای كرد، كه دیداری لووتكه‌ی سه‌رۆكی میسڕ و پاشای ئوردن و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه له عومانی پایته‌ختی ئوردن ساز بكرێت، به‌هۆی تووشبوونی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی عێراق به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
فادی
شمه‌ری سه‌ركرده له ڕه‌وتی حیكمه ئاشكرای كرد، پاش ئه‌وه‌ی شاندێكی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان ئه‌ركان شه‌هاب سه‌دانی عومانی پایته‌ختی ئوردنیان كرد، بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی دیداری لووتكه‌ی نێوان عێراق و ئوردن و میسڕ، به‌ڵام له ئوردن ده‌ركه‌وتووه كه وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی عێراق هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بۆیه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان وه‌ستێنراون و دیداری لووتكهیش بۆ كاتێكی تر دواخراوه.
تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له ئوردن شاندی عێراق خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌وتی حیكمه، ئێسته وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان و شاندی دیپلۆماسی یاوه‌ری له ئوردن خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه و ڕێ نادرێ هاتوچۆ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه عێراق، تا ئێسته‌یش دیار نییه كه واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سێ وڵاته‌كه بۆ كه‌ی دوا ده‌خرێت.
تا ئێسته هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی نوێش له‌سه‌ر واده‌ی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كه نییه كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نرا له‌م هه‌فته‌یه ساز ده‌كرێ، كه‌چی نیوه‌ی هه‌فته‌كه تێپه‌ڕیوه و ڕۆژی ئه‌نجامدانی دیداره‌كه تا ئێسته ڕوون نییه.
جێی باسه ئه‌مه دووه‌م وه‌زیری حكوومه‌تی عێراقه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێ و پێشتریش حه‌سه‌ن نازم وه‌زیری ڕۆشنبیری عێراق تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو و مانگێك پێش ئێسته چاكبووه‌وه و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.