ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمم، لەكاتی هەڵگرتنەوەی بۆمبێكی چێندراو
بە دوو ئەفسەری پێشمەرگە دا ئەتەقێتەوە بەوهۆیەوە هەردووكیان شەهید ئەبن و یەكێكیشیان
لەگەڵ بریندار ئەبێت .
لیوا ئەحمەد كۆیی لە میحوەری خازر بە "وشە"ی ڕاگەیاند
" لە گوندی بەدەنە بۆمبێكی چێندراو بە سێ پێشمەرگە تەقیەوە بەوهۆیەوە دوو پێشمەرگە
شەهید بوون یەكێكیان بریندار بوە سەر بەهێزی حەفتان بەڵام لە لیواكەی ئێمە نیە
".
ئەم پلەدارەی هێزەكانی پێشمەرگە دەڵێت " ڕوداوەكە لە
كاتی هەڵگرتنەوەی بۆمبێكی شاراوەی داعش بوە لە گوندەكە كە بەداخەوە ئەم پێشمەرگانە
شەهید بوون ".
لە هێرشەكانی دوێنێی پێشمەرگەی كوردستان نۆ گوند ڕزگار كرایەوە
كە گوندەكان بۆمب ڕێژكراون لەلایەن چەكدارانەوە تیمەكانی هەڵگرتنەوەی مین دووچاری مەترسی
و شەهید بوون ئەبن لەكاتی هەڵگرتنەوەیان بەهۆی زۆری بۆمبەكان و تەكنیكی شاردنەوەی ئەم
بۆمبانە .
وشە/ رامیار جەواد