دوو كچه هاوڕه‌گه‌زخوازی ئوردنی ڤیدیۆی ئاهه‌نگی
هاوسه‌رگیریان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی
زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌یش ئاشكرا بوو و داوا له پۆلیس
و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن كه به توندی سزای ئه‌و دوو كه‌سه بده‌ن.
وه‌ك له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌ردوو كچه‌كه
هاوڕه‌گه‌زخوازن و یه‌كتر له‌باوه‌ش ده‌كه‌ن و ماچی یه‌كتر ده‌كه‌ن و دواتر ئه‌ڵقه‌ی
هاوسه‌رگیری له ده‌ستی یه‌كتر ده‌كه‌ن و كێكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان ده‌بڕن و
هاوشێوه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌ر كچ و كوڕێكی ئاسایی، ئاهه‌نگ ساز ده‌كه‌ن.
كاتێك ڤیدیۆكه گه‌یشته تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی،
كاردانه‌وه‌ی یه‌كجار زۆری لێ كه‌وته‌وه و زۆرێك له هاووڵاتییانی ئوردن ڤیدیۆكه‌یان
له ئه‌كاونت و په‌ڕه‌كانی خۆیان شه‌یر كردووه و نووسیویانه ئه‌مه له شه‌قامی
زانكۆ و له یه‌كێك له كافتریاكان له عه‌مانی پایته‌خت ڕوویداوه.
هاوكات هاووڵاتییان تووڕه‌یی خۆیان له به‌رانبه‌ر
ئه‌و حاڵه‌ته ده‌رده‌بڕن و داوا ده‌كه‌ن، به په‌له هه‌ردوو كچه‌كه بدۆزرێنه‌وه
و بخرێنه گرتووخانه‌وه و سزای قورسیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.