بەریتانیا و رووسیا شەڕێکی نوێیان دەست پێکرد

:: PM:10:03:18/10/2016 ‌

را دەربڕین لە وڵاتانی سەرمایەداری بە کۆڵەکەیەکی دیموکراسی دەزانرێت و وەک بەشێک لە پیرۆزی دانانی بەردی بناغەی حکوومەتی دیموکرات تەماشا دەکرێت، بەڵام بەریتانیا هەستاوە بە راگرتنی مامەڵە داراییەکانی کەناڵێکی رووسی و رووسیاش هەڕەشە لە بی بی سی دەکات.

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، ئەمڕۆ سێشەمم، رایگەیاند، ئەو بڕیارەی بانکی بەریتانی بە داخستنی ئەژماری ژمێرەی کەناڵیRT. لە بەریتانیا لەلایەن بانکەکەوە خۆی نیە، دەبێت لەندەن سزاکەی وەربگرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پاراگوای لە مۆسکۆ، لە بارەی بڕیارەکەی بانکی The National Westminster Bank گووتی، شایەنی پێداچوونەوە نیە، راگرتنی ئەژمارە بانکیەکە دوای چاوخشاندنەوە بە خزمەتگوزاریەکانی RT بووە.

جەختی کردوە، بڕیارەکەش بانکەکە نەیداوە، گووتەیەکی کۆن هەیە دەڵێت " هەرکەس ئەوی تر قبوڵ نەکات خۆشی قبوڵ ناکات.

رۆژنامەی (زە تایمز)ی بەریتانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەژمارەکەی کەناڵە رووسیەکە راگیراوە، بەریتانیا چاو بە بڕیارەکەدا دەخشێنێتەوە، مۆسکۆش رایگەیاندووە ئەژماری کەناڵی بی بی سی بەریتانی رادەگرێت و لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئازادی را دەربڕینەوە سکاڵا لەسەر بەریتانیا تۆمار دەکات.

گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگەیاند، واز لە دۆستەکانمان ناهێنین، مۆسکۆ وەڵامی دەبێت بۆ ئەو هەنگاوەی بەریتانیا، دەبێت هەمان زیان بکەنەوە.

سەرنوسەری RT مارگاریتا سیمونیان، ئەو هەڵایەی لەسەر ئەژماری کەناڵەکەمان کە بەریتانیا رایگرتووە، ئاراستەیەک لە پشتی بانکە بەریتانیەکەوەیە، بڕیارەکەش پێداچوونەوەی پێدا ناکرێت.

رۆژی شەموو، بانکەکە تەلەفۆنی لەگەڵ کەناڵەکە کردووە و پێی راگەیاندوون لێکۆڵینەوە لە ئەژمارەکەیان دەکەن، بەڵام تا ئێستە هیچ پێشنیار و گفتوگۆیەکیان لەسەر نەکردووە.

پێشتر بانکەکە ئاماژەی بە هیچ هۆکارێک نەکردبوو لە پشتی داخستنی ئەژماری بانکی کەناڵەکەوە بێت و کارتی کەناڵەکە راگیراون، بڕیارە لە مانگی دیسەمبەر/کانونی یەکەم بکرێتەوە و پارەکانیشیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.

شەڕی ئایدۆلۆژیا

لە رووی ئایدۆلۆژیاوە ئەو دوو وڵاتە هەر یەکەی سەربە ئایدیایەکی جیاوازن و رکابەری یەکدی دەکەن، بلۆکی رۆژهەڵاتی سەربە ئایدۆلۆژیای مارکسی و سوشیالستین و لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانیەوە شەڕیان لەگەڵ بلۆکی رۆژئاوایی بەردەوامە و هەر جارێک بە بیانوویەکەوە دەیانەوێت زیان لە یەکدی بگەیەنن، دەستبردن بۆ کەناڵە راگەیاندنەکانی یەکتر کۆتا هەوڵە گرتوویانەبەر بەرامبەر بە یەکتری، رووسیاش هەڕەشەی داخستنی ئەژماری بانکی کەناڵی بی بی سی بەریتانی دەکات، کە لە عورفی دیپلۆماسیدا پێی دەگوترێت، بەرپەرچدانەوەی هاوشێوە.

کەناڵ و راگەیاندن و ناوەندەکانی بڵاکردنەوەش گەورەترین چەکی سەردەمین بۆ شەڕی ئایدۆلۆجیای نێوان ئایدیا جیاوازەکان، لەم کاتەدا شەڕی نێوان ئەو دوو بلۆکە سۆشیالستی و سەرمایەداریە لە ترۆپکدایە بۆیە دەستیان بردووە بۆ کەناڵەکانیان.

سزا ئابووریەکان و سیاسیەکان لە قۆناغەکانی رابردوودا، لەلایەن ئەوروپا بەسەر رووسیادا سەپێنراوە و بەڵام رووسیا ملی نەدا بۆ داواکاری ئەورووپیەکان کە کشانەوەبوو لە دوورگەی قرم، لە ئۆکرانیای جیاکردەوە و لە راپرسیەکی گووماناویدا خستیە سەر رووسیا.

کە پشتر لە رێگەی سووپاوە داگیری کردبوو.


میدیاکان


وشە - ڕێبین محه‌مه‌د