شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گه‌یشتن به كێشێكی نموونه‌یی و ژیانێكی ته‌ندروست له‌سه‌ر سێ بنه‌ما پێكهاتووه كه ئه‌وانیش بریتین له وه‌رزش و خواردن و خه‌و، له‌كاتی بوونی كێشه له یه‌كێك له‌و سێ شته، كێشه له ته‌ندروستی و كێشی له‌شتان دروست ده‌بێت، كاتێكیش بتوانن به هاوسه‌نگی هه‌رسێكیان ڕابگرن، ئه‌وا ده‌بنه خاوه‌ن كێشێكی نموونه‌یی و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، مرۆڤ هه‌رچه‌ند ریجیم و وه‌رزش بكات، ئه‌گه‌ر خه‌وی كه‌م بێت، ئه‌وا ناتوانێ به‌سه‌ر كێشی زیادی جه‌سته‌ی زاڵ بێت، پشتڕاستی ئه‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، كه خه‌و زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت له پرسی زیادبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی له‌ش.
هه‌رچه‌ند وه‌رزش بكه‌ی، بێ خه‌وی باش لاواز نابیت
له ئه‌نجامی
توێژینه‌وه‌كه هاتووه، كه قه‌ڵه‌وبوون و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و تووشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دوو، سه‌رجه‌میان پێوه‌ندیان به بوونی كێشه له سیسته‌می خه‌و له مرۆڤدا هه‌یه، بۆیه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ن، كه خه‌و په‌راوێز نه‌خه‌ن و پشوونه‌دانی جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و مرۆڤ تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌كات.