سزایەكی قورس بۆ ئەوانە دیاری كرا خۆیان كەرەنتین ناكەن

:: AM:10:23:20/09/2020 ‌
حكوومەتی بەریتانیا سزای 10 هەزار پاوەندی بۆ ئەو كەسانە دیاری كرد كە بەركەوتەیان لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا هەیە و خۆیان كەرەنتین ناكەن.

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گوتوویەتی، لە 28ی ئەم مانگەوە هەر كەسیك پێی راگەیەنرابێت نەخۆشیی كۆرۆنای هەیە یان ئاگادار كرابێتەوە لەوەی بەركەوتەی لەگەڵ تووشبوویەكی كۆرۆنا هەیە، دەبێ بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆی كەرەنتینە بكات، ئەگەرنا بە توندی سزا دەدرێت.

بۆ جاری یەكەم 10 هەزار پاوەند سزا دیاری كراوە
ئەو ئاماژەی داوە، بۆ جاری یەكەم 10 هەزار پاوەند سزا دیاری كراوە، ئەگەر جاری دووەمیش هەمان هەڵە دووبارە بكاتەوە، ئەوا 10 هەزار پاوەندی تر سزا دەدرێت و جاری سێیەم لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە.

بەگوێرەی شەفەقنا، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا تەشەنەی كردووە و رۆژانە ژمارەی زیاتری تووشبووی كۆرۆنا تۆمار دەكرێن.

بڕیارە لە هەندێك ناوچە حكوومەت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كۆنترۆڵی دۆخەكە، بڵاوە بە پۆلیس بكات و هەندێك رێسای توندتر بسەپێنێت.


وشە - سلێمان تاشان