بڕیاره ئه‌مڕۆ جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمه‌ریكا، بۆ كاروباری سووریا سەردانی ھەولێر بكات و لەگەڵ گه‌وره به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
پێویستیمان بە ڕاوێژ و هاوكاریی سەرۆك بارزانییە
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ى ئه‌یلوول، جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمه‌ریكا، بۆ كاروباری سووریا له‌گه‌ڵ جەنەڕاڵ ئێریك هێڵ فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و ژمارەیەك ڕاوێژكاری سەربازی و سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی ھەولێر ده‌كات و لەگەڵ سه‌رۆك بارزانى و مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى هه‌رێم كۆ ده‌بێته‌وه.
شایه‌نى باسه دوێنێ جەیمس جێفری، نێردەی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا بە سەرۆكایەتی شاندێكی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان بوو و لەگەڵ بەرپرسانی ئەنەكەسە و پارتەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردی كۆبووه‌وه.
جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكایه بۆ كاروباری سووریا، ساڵى 2019 كه سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى كرد له‌باره‌ى دوایین گۆڕانكارییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هاوكێشە مەیدانییەكان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاى گه‌یاند، "پێویستیمان بە ڕاوێژ و هاوكاریی سەرۆك بارزانییە."