بەحرێن: باندێكی تیرۆریستی سەر بە سوپای پاسدارانمان لەناو برد

:: PM:12:59:21/09/2020 ‌
وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن ئاشكرای كرد، پێشی بە ئەنجامدانی هێرشێكی تیرۆریستی گرتووە كە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە داڕێژرابوو.

بەگوتەی وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، سوپای پاسدارانی ئێران تیمێكی تیرۆریستی دروست كردووە بەناوی قاسم سلێمانی و خەریكی داڕشتنی كۆمەڵێك پیلانی تیرۆریستی لە ناو بەحرێن بوون و توانیویانە تیمەكە ئاشكرای بكەن.
ئەوەی بڕیار بووە لە لایەن ئەو تیمە تیرۆریستییەوە بكرێتە ئامانج، شاندێكی بیانی بووە.

بەگوێرەی سپوتنیك، ئەوەی بڕیار بووە لە لایەن ئەو تیمە تیرۆریستییەوە بكرێتە ئامانج، شاندێكی بیانی بووە. نۆ گومانلێكراو گیراون و نۆ كەسی تر كە پێوەندییان بە پیلانەكە هەبووە لە ئێرانەوە هاوكارییان كردووە.

ئاسۆشێتد پرێسیش بڵاوی كردەوە، پیلانە تیرۆریستییەكە دوای ئەوە ئاشكرابوو كە بۆمبێكی چێنراو لە یەكێك لە شەقامەكانی بەحرێن دۆزرایەوە. وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن گوتوویەتی رەوتی دادگاییكردنەكە بەردەوامە و رووداوەكەش هی ئێستە نییە.

پێویستە بگوترێ پێوەندییەكانی نێوان بەحرێن و ئێران دوای رێككەوتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل، زۆر ئاڵۆزتر بووە.




وشە - سلێمان تاشان