خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق ڕای گه‌یاند، هێشتا به‌غدا پابه‌ند نه‌بووه به‌ناردنی 320 ملیار دینار كه بڕیار بوو مانگانه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی بنێرێ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی بۆ باشتركردنی ناوچه كوردستانییه‌كان ئاماده كردووه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی ئهیلوول، خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كوردی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و ڕای گه‌یاند، ره‌وشی خراپی ناوچه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ كازمی باس كراوه.
روونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی بۆ باشتركردنی ناوچه كوردستانییه‌كان ئاماده كردووه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا شوانی ئاماژه‌ی به‌ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عێراق كرد و ڕای گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو ئیلتزامێكی رێككه‌وتن جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام هێشتا به‌غدا پابه‌ند نییه به‌ناردنی 320 ملیار دینار وه‌ك به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌م مانگه نه‌یناردووه.