له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له ژێر فشاری خۆپێشانده‌ران، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنه‌یه‌كی بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌ستوور و دیارییكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێویستیان به هه‌مواركردنه ڕاگه‌یاند و تا ئێسته‌یش لیژنه‌كه كاره‌كانی ته‌واو نه‌كردووه و گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی داوایه‌كی سه‌ره‌كی خۆپێشانده‌ران بوو و ئێسته‌یش لایه‌نه‌كانی سیاسی ناكۆكی قووڵیان له‌سه‌ری هه‌یه و ناتوانن نوێنه‌ری پێكهاته و لایه‌نه‌كان له نێو لیژنه‌كه له‌سه‌ری بگه‌ن به ڕێككه‌وتن.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڕینی سیسته‌می سیاسی یه‌كێك بوو له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپێشانده‌ران، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی سیاسی به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شبوون و به‌شێكیشیان به بێلایه‌ن ماونه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گۆڕینی سیسته‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ناكات و ئه‌وه‌یشی كه عێراقی له دوای 2003ه‌وه به‌م دۆخه‌ی ئێسته گه‌یاند، خراپی به‌ڕێوه‌بردن و كه‌سایه‌تییه‌كان بووه له حوكمی عێراق، نه‌ك خراپی سیسته‌می په‌رله‌مانی كه له دوای 2003ه‌وه له عێراق جێگیر كرا.
لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 18 په‌رله‌مانتار پێكهاتووه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی فره‌وان كردووه و له‌گه‌ڵ پسپۆرانی یاسا و ده‌ستوور و شاره‌زایان هه‌ماهه‌نگی زۆریان هه‌یه، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه و ماده‌یه‌كی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، كه زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌یشی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ بۆ هه‌مواركردنه‌وه، داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپێشانده‌رانی عێراقن كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو هاتنه سه‌ر شه‌قام و بوونه هۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی و گۆڕانكاری له عێراق، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تیان ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كرد و حكوومه‌تێكی تر هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كه‌چی داواكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆپێشانده‌ران كه خۆی له گۆڕینی چه‌ندان ماده‌ی ده‌ستووری ده‌بینیه‌وه تا ئێسته نه‌هاتوونه‌ته دی و لایه‌نه‌كان ناكۆكی زۆریان له‌سه‌ری هه‌یه.
كێشه‌ی عێراق به‌رپرسانی حكوومه‌تی به‌غدایه له دوای 2003 نه‌ك سیسته‌می په‌رله‌مانی
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاتنی پشووی وه‌رزی یاسادانی په‌رله‌مان، كاره‌كانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووریی هه‌میشه‌یی عێراق وه‌ستێنرا، هه‌رچه‌نده بڕیار بوو له ماوه‌ی چوار مانگ كاره‌كانیان كۆتایی پێ بهێنرێت، به‌ڵام ئه‌و دوو هۆكاره بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی بۆ درێژ بكرێته‌وه و ئێسته‌یش ته‌نیا مانگێك و 15 ڕۆژیان له‌به‌رده‌م ماوه تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی دوای درێژكردنه‌وه بۆیان دیارییكراوه، كۆتایی پێ بێ و هه‌مواری ده‌ستوور ئاماده بكرێ و بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه.
یونادم كه‌ننا ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌كیترین ناكۆكی كه له نێو لیژنه‌كه بوونی هه‌یه بریتییه له گۆڕینی شێوازی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له عێراق له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، یانیش گۆڕینی بۆ سیسته‌می تێكه‌ڵه و نیمچه سه‌رۆكایه‌تی.
زیاتر گوتی، به‌شێكی زۆر له سیاسییه‌كانی به‌غدا شكستیان هێناوه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو، هه‌رچه‌نده ئه‌وان گه‌نده‌ڵی زۆریان كردووه و ده‌سه‌ڵاتیان خراپ به‌كارهێناوه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێ بیانووه‌كه بۆ سیسته‌می سیاسی له عێراق بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌كه نییه و ئه‌وه‌ی شكستی هێناوه توێژی بڕیاربه‌ده‌ستی به‌غدان، نه‌ك سیسته‌می په‌رله‌مانی.
گۆڕینی سیسته‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆخی فره پێكهاته و نه‌ته‌وه و گرووپی ئاینی عێراق ناگونجێت
له به‌شێكی تری قسه‌كانی كه‌ننا دووپاتی كرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بۆچوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به ته‌واوی دووره له‌یه‌كتره و بوار بۆ گفتوگۆكردن و دانوستاندنیش له‌سه‌ری نه‌ماوه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاره ئه‌و خاڵانه‌ی كه لیژنه‌كه ناتوانێ له‌سه‌ریان ڕێك بكه‌وێ، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونیان له‌وباره‌وه هه‌بێت، هاوكات دووپاتیشی كرده‌وه كه گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مان پاشه‌كشه‌یه له دیموكراسی و خزمه‌ت به بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق ناكات.
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی فه‌تح كه به فراكسیۆنی میلیشیاكان و ئێران ناوده‌برێ، به توندی ڕه‌خنه له لیژنه‌كه ده‌گرێ و بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌وان توانایان نییه هه‌مواری ده‌ستوور ئاماده بكه‌ن، ده‌بێ هێزه سه‌ره‌كییه‌كان بڕیاری لێ بده‌ن، به پێچه‌وانه ئه‌و لیژنه‌یه ته‌نیا بۆ له‌خشته‌بردنی بۆچوونی شه‌قام و گه‌یاندنی په‌یامێكه كه داواكانیان به ڕژدی وه‌رگیراوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌رئه‌نجامی كاره‌كانی لیژنه‌كه بێ سوود ده‌بێ و هیچ لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
كازم شمه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌وباره‌وه گوتی، كاتی زۆر كه‌م له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه ماوه، به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستیان پێكرد، به‌ڵام دواتر كۆسپ و ناكۆكی گه‌وره له نێو لیژنه‌كه دروست بوو، بۆیه ئێسته ناتوانن چاره‌سه‌ری خاڵه ناكۆكییه‌كان بكه‌ن، چونكه به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی سیاسی كه له پشتی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌وه‌ن به توندی به‌شێك له گۆڕانكارییه‌ك ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی گۆڕینی سیسته‌می سیاسی. شمه‌ری دووپاتی كرده‌وه كه پێكهاته‌ی دانیشتووانی عێراق زۆر ئاڵۆزه، بۆیه ئه‌سته‌مه به سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بتوانرێ گونجان دروست ببێ و بگره سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی كێشه‌كان به ته‌واوی قووڵ ده‌كاته‌وه.