به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كانی فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی سنووری ڕانیه، ئه‌و دوكانانه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه كه ماوه‌یه‌كی زۆره كێشه‌یان له‌سه‌ره، به‌شێوه‌ی زێده‌ڕۆ كراونه‌ته‌وه و موڵكی وه‌زاره‌تی دارایین، به‌ڵام تا ئێسته كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
ژماره‌یه‌ك دوكان له شوێنێكی گه‌شتیاری له ده‌ربه‌ندی رانیه دروست كراون و زه‌وییه‌كانیان موڵكداری وه‌زاره‌تی داراییه، پێیان ده‌گوترێت "دوكانه‌كانی بازگه كۆنه‌كه‌ی ئاسایش"، له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی كێشه‌ی نێوان دوو كۆمه‌ڵ له هاووڵاتییانه‌وه له‌سه‌ر دوكانه‌كان، به چه‌كی قورس ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و نزیك بوون له شه‌ڕێكی گه‌وره و خوێناوی.
پێش چه‌ند رۆژێك هه‌ریه‌ك له قایمقمامییه‌ت و نه‌خشه‌دانانی راپه‌ڕین و گه‌شتوگوزاری راپه‌ڕین، له نووسراوێكدا داوایان كردووه ئیداره‌ی راپه‌ڕین و هێزه ته‌ناهییه‌كانی سنووره‌كه ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی.
ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی میری هه‌یه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئه‌یلوول، حوسێن مه‌حموود قایمقامی شارۆكه‌ی رانیه به "وشه"ی راگه‌یاند، دوكانه‌كان كێشه‌یان هه‌یه، ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی میری هه‌یه، ئه‌و فه‌رمانگه‌یه پێوه‌ندیداره به زه‌وییه‌كانی حكوومه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی، چونكه ئه‌و زه‌وییانه هی وه‌زاره‌تی دارایین.
زیاتر گوتی، ئه‌و دوكانانه له شوێنێك دروست كراون له ده‌ربه‌ندی رانیه، ده‌بێت هه‌ریه‌ك له رێگه‌وبان و خانووبه‌ره‌ی میری سنووری خۆیان دیاری بكه‌ن و بابه‌ته‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و سنووره نه‌چووه‌ته ناو ماسته‌رپلانی گه‌شتوگوزار و له بازگه كۆنه‌كه له سنووری گوندی ده‌ربه‌ندی كۆنه.
ده‌بێت رێگه‌وبان سنووری موحه‌ره‌می خۆی دیاری بكات كه تا كوێ موڵكی ئه‌وه، تا نزیكی شه‌قامه‌كه‌ن و خانووبه‌ره‌ش میری سنووری یاسایی خۆیان دیاری بكات، ئه‌گه‌ر به‌پێی نه‌خشه چه‌ند مایه‌وه، ئه‌وكات كێشه چاره‌سه‌ر ده‌بێت. حوسێن مه‌حموود وای گوت.
لای خۆیه‌وه ئارام پیرۆت به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری راپه‌ڕین به "وشه"ی راگه‌یاند، سنووره‌كه گه‌شتیارییه، به‌ڵام زه‌وییه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایین، زیاتر پێوه‌ندیی به رێگه‌وبان و خانووبه‌ره‌ی میری هه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و دوكانانه‌ی كه كراونه‌ته‌وه، به‌رده‌میان شه‌قامه، هه‌ر شه‌قامێك كه دروست ده‌كرێت موحه‌ره‌می خۆی هه‌یه كه چه‌ند مه‌ترێك ده‌بێت و ناكرێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت به‌كار بهێنرێن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی