په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌یامه‌كه نامه‌یه‌كی رژد بوو بۆ ئه‌وانه‌ی سته‌م به‌رانبه‌ر كورد ده‌كه‌ن.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی دره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕووی له خراپی كردووه، به دیار كراوی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ته‌عریب و هێنانی خێزانی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر زه‌ویی كوردان ڕووی له زیادبوون كردووه، ئه‌وه‌یش وای كردووه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری بكات و ره‌وشی ئه‌و ناوچانه بۆ وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بخاته‌ڕوو.
له په‌لكانه و ده‌یان گوندی تری ناوچه كوردستانییه‌كان عه‌ره‌ب به ئاشكرا سته‌م له كورد ده‌كه‌ن
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دوێنی له په‌یامێكدا هۆشداری له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دا و ڕای گه‌یاند، ناكرێ له عێراقێكی دیموكراتدا له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌و جۆره مامه‌ڵه بكرێ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان باسی له‌وه كرد، داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین كه ڕێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییانه‌ی پێی دراوه، تا ڕێگری له هه‌ندێك له ئیداره خۆجێیه‌كان بكات، كه له درێژه‌دان به‌م جۆره سیاسه‌ته بوه‌ستن. وه‌ك پێویسته بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان بدات له ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته و به‌كارهێنانیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا. دووپاتیش له داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور. هه‌روه‌ها داواش له نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كه‌ین كه به‌په‌له هه‌وڵی خۆی بدات بۆ ڕێگریكردن له‌و پێشێلكارییه ترسناكانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت له لایه‌ن ئیداره خۆجێیه‌كانه‌وه.
رۆبینا تیاری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه له لیژنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رباری پشتگیری له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه تا ئه‌و پرسی ناوچه كوردستانییه‌كان چیتر به‌و جۆره نه‌مێنێته‌وه.
تیاری بۆ "وشه" گوتی، ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خراپه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ كراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌ناوچه كوردستانییه‌كان ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی عێراق هاوئاهه‌نگییان ناكات و ڕێش نادات كه پێشمه‌رگه و كورد به ته‌واوی له ناوچه‌كه‌دا بڕیاربه‌ده‌ست بن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی زیاتریان ده‌بێت و دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش تایبه‌ت ده‌كرێ به‌و پرسه.
رۆبینا دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه دوێنی له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه نامه‌یه‌كی ڕژد بوو بۆ ئه‌وانه‌ی سته‌م له كورد ده‌كه‌ن. باسی له‌وه‌یش كرد كه په‌رله‌مان پشتگیریی په‌یامه‌كه ده‌كات.
كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 داگیر كراون، پێشێلكارییه‌كان به‌رانبه‌ر كورد له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كرد كه عه‌ره‌ب و میلیشیا شیعه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند گوندێكی كوردان گرت.
له په‌لكانه و ده‌یان گوندی تری ناوچه كوردستانییه‌كان عه‌ره‌ب به ئاشكرا سته‌م له كورد ده‌كه‌ن و زه‌ویی كشتوكاڵیان لێ داگیر ده‌كه‌ن. چاودێران ده‌ڵێن، په‌یامه‌كه‌ی دوێنَی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئومێدێكی تری دا كه چیتر كوردی ئه‌و ناوچانه بێ خاوه‌ن نین و ئه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ریان دێته وه‌ڵام.
شیاوی بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ر دوێنێ له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی به‌ڕوونی باسی له‌وه كرد، له‌كاتێكدا كه به توندی سه‌ركۆنه‌ی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و به تایبه‌ت له كه‌ركووك ده‌كه‌ین، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز ئه‌و جۆره سیاسه‌ته قبووڵ ناكات، به تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه و نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكانێك كه دانیشتووی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه نین، ئه‌مه جیا له داگیركردنه‌وه‌ی گوند و ناوچه كوردستانییه‌كان و ده‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد و توركمان له‌سه‌ر خاكی خۆیان و داگیركردنه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان و جارێكی تر به‌خشینی به‌و كه‌سانه‌ی كه 35 ساڵ له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی پێشوو، زه‌وییه‌كانیان داگیر كردبوو. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ش، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته سپاردن تا سه‌ردانی به‌غدا بكات.