لە ماوەی مانگێكدا 23 هاووڵاتی بە تۆمەتی كوشتن گیراون

:: AM:08:42:24/09/2020 ‌
سەرۆكی لیژنەی ئەمنی شارۆكەی چەمچەماڵ ڕای دەگەیەنێت، لە ماوەی یەك مانگدا 23 هاووڵاتی بە تۆمەتی كوشتن گیراون.

ئەمڕۆ پێنجشەم 24ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەندراوێكی قایمقامیەتی چەمچەماڵ هاتووە، لە 20ـی ئاب تا 20ـی ئەیلوول 23 هاووڵاتی بە تۆمەتی كوشتنی كەسانی تر بەمادەی 406 گیراون.

زۆربەی ئەو كەسانەی تر بە مادەی 406ـی كوشتن لەلایەن دادگاوە فەرمانی گرتنیان هەبووە گیراون
 ڕوونكراوەتەوە، لەو ماوەیەدا شەش حاڵەتی كوشتن لە سنووری چەمچەماڵ و شارەدێكان و گوندەكان تۆماركراوە و زۆربەی ئەو كەسانەی تر بە مادەی 406ـی كوشتن لەلایەن دادگاوە فەرمانی گرتنیان هەبووە گیراون.

بڵاو كردنەوەی ئەو ئامارە لە كاتێكە لە دوو هەفتەی ڕابردوو كوشتنی دوو خوشك بە دەستی باوكیان هەبوو تا ئێستە بكوژەكە نەگیراوە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.



وشە - رامیار جەواد