ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ به ڕژدی تاوتوێ و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ژماركردنی ڕێكخراوی پشتیوانانی خودا "حووسییه‌كان" وه‌ك یه‌كێك له ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك ناویان بخرێته لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكاوه.
ڕۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكاوه نووسیویه‌تی، ئێسته وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و به‌رگری به هاوبه‌شی كار له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی زیاتر له دژی حووسییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ وه‌ك یه‌كێك له ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هه‌ژماری بكه‌ن و سزای زۆر قورستریان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپانه‌ی كار بۆ ئێران ده‌كه‌ن ده‌خرێنه لیستی تیرۆره‌وه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، به گوێره‌ی پێشنیازه‌كان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و به‌رگری و ده‌ره‌وه ده‌یانه‌وێ حووسییه‌كان وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین ڕێكخراوی تیرۆریستی هه‌ژمار بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ڕۆژنامه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ هه‌ڵوێست و زانیارییه‌ك ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌رببڕن.
واشنتن ده‌یه‌وێ هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وان ده‌ست پێ بكات و وه‌كچۆن پێشتر گرووپه میلیشیاكانی شیعه‌ی ئێرانی له عێراق خسته لیستی تیرۆره‌وه و حزبوڵای لبنانیشی وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووه، ده‌یه‌وێ حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیش بخاته ئه‌و لیسته‌وه و هه‌ر ڕێكخراو و گرووپێك كه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كار بكات، ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی خستنه لیستی تیرۆری ده‌كات.