بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردن بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانه‌وه و ماده به ماده‌ی یاساكه بخاته ده‌نگدانه‌وه و فراكسیۆنی پارتیش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات و دوا هه‌ڵوێستی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش كورد له دژی فره‌بازنه‌ییه به تایبه‌ت له ناوچه داگیركراوه‌كان، مه‌ترسی هه‌یه ده‌نگی كورد به ته‌واوی په‌رت ببێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به پێگه‌ی
شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاندووه، كه بڕیاره به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، فراكسیۆنی پارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بكات و دوا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بڕگه و ماده‌كانی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته تاوتوێ بكه‌ن و دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه جێبه‌جێی بكه‌ن.
له ناوچه داگیركراوه‌كان فره‌بازنه‌یی گه‌وره‌ترین زیان به ده‌نگی كورد ده‌گه‌یه‌نێت
لایه‌نه‌كانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به گشتی له‌گه‌ڵ فره‌بازنه‌یی نین و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌وباره‌وه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه بخرێته ده‌نگدانه‌وه زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی كورد بڕگه‌ی فره‌بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
حه‌سه‌ن ئالی له‌وباره‌وه گوتی، نه‌ك هه‌ر كورد بگره زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان دژی فره‌بازنه‌یین و بۆ كوردیش كێشه‌ی زۆر له سیسته‌می فره‌بازنه‌یی له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان دروست ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئاماده‌نین به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به‌و خاڵه بده‌ین كه ڕه‌وایه‌تی به فره‌بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌دات، كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی ساڵی داهاتوو ساز بكرێت.