شاره‌زایه‌كی فۆلكلۆر له ده‌ڤه‌ری بادینان به‌پێی حیسابی " فه‌له" شیكردنه‌وه‌یه‌ك بو مانگی شوبات ده‌كات كه به‌پێی ئه‌و حیسابه ئه‌مڕۆ كه به حیسابی زاینی 15ی شوباته، به حیسابی فه‌له ده‌بێته دووه‌م رۆژی مانگی شوبات و وه‌رزی سه‌رما و به‌فر و به‌سته‌ڵه‌ك.
عه‌بدولعه‌زیز خه‌یات كه شاره‌زای كولتووره له ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌ڵێ، حیسابی فه‌له له‌گه‌ڵ حیساباته‌كانی تر بۆ هه‌موو مانگه‌كانی ساڵ جیاوازه، مانگی شوبات به‌پێی حیسابی فه‌له ده‌بێته دوو به‌ش كه ئه‌وانیش بریتین له شوباتی سپی، شوباتی ره‌ش. به‌شی یه‌كه‌م 14 رۆژه كه له‌م 14 رۆژه‌دا به‌فر ده‌بارێت و دنیا هه‌مووی سپیپوش ده‌بێت، به‌ڵام له شوباتی ره‌شدا كه ئه‌ویش 14 رۆژه، به‌فره‌كه ده‌توێته‌وه. جارێكی تر دنیا ره‌ش ده‌بێته‌وه و 14 رۆژی شوباتی سپی له‌گه‌ڵ 14 رۆژی شوباتی ره‌ش ده‌بێته 28 رۆژ.
ئه‌و گوتی مانگی شوبات مانگێكی سارده و دنیا ده‌یبه‌ستێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێشینان له‌وباره‌یه‌وه گوته‌یه‌كیان هه‌یه كه ده‌ڵێت "چل چله‌ن و بیست به‌چه، هه‌شت زیپك و هه‌شت خریپك، هه‌شتێن دن لینك دێ شین بن شیفك و دولگ، گولكێ ساڤا گرێده و روینه نك، ژنوو دێ بیته بهاره‌كا بێ شك" .
به‌پێی ئه‌م گوته‌یه هه‌شته‌م رۆژی حیسابی فه‌له كه ده‌بێته 22ی شوباتی خۆمان، بریتییه له "به‌چه" كه ئه‌ویش كۆتای دێت، واته هه‌شت رۆژی دوای ته‌واوبوونی چله‌ی زستانه كۆتای دێت و له 13ی شوبات به‌پێی حیسابی فه‌له كه ده‌بێته 26ی شوباتی خۆمان، به رۆژانی "زیپكه" ده‌ست پێ ده‌كات كه ئه‌ویش هه‌شت رۆژ ده‌خایه‌نێت، هه‌روه‌ها له 16ی شوباتی حیسابی فه‌له كه ده‌بێته 28ی شوباتی حیسابی زاینی، وه‌رزی راوه‌كه‌وه.
له‌و رۆژه به‌دواوه هه‌موو به‌فر ده‌ست به توانه‌وه ده‌كات و كه‌ویش له چیاكان دێته خواره‌وه، بۆیه له كۆندا خه‌ڵك له‌وكاته‌دا ده‌ستیان به راوه‌كه‌و كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌یه‌كی تر له‌سه‌ر زاری راوكه‌رانی كه‌و هه‌یه كه ده‌ڵێت، " 16ێ شوباتێ كچ ژ گیایی تێ و كور ژ دارا تێ، دگه‌لیێن كویردا ده‌نگێ گورگا تێ، ل كوپێن بلند ژی ده‌نگێ كه‌وا تێ، قوباتی ئه‌و كه‌وگیر و روباد و جه‌لاب نه‌بن، ما‌لا وی بچیته میراتێ"، واته له رۆژی 16ی شوباتی حیسابی فه‌له و 28ی شوباتی خومان، كچان ده‌چنه كۆكردنه‌وه‌ی گیای وه‌رزی به‌هار.
عه‌بدولعه‌زیز خه‌یات ماوه‌ی 31 ساڵه كار بۆ گه‌ڕانه‌وه و زیندووكردنه‌وه‌ی فۆلكلۆر ده‌كات و هه‌زاران به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و رادیۆیی به‌رهه‌م هێناوه.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی مانگی شوباتی فه‌له ده‌ڵێت له ناوه‌راستی مانگه‌كه زه‌وی گه‌رم ده‌بێت و ئاوی ژێر زه‌وی ساردییه‌كه‌ی جارانی نامێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پێشینان ده‌ڵێن "ل 16ێ شوباتێ پیرێ نه‌ڤیێت خوه ژ خه‌و رادكه‌ت و دبێژیته وان ئاڤا ته‌زی ڤه‌خون سوبه‌هی دێ ئا‌ڤ گه‌رم بیت"، واته له رۆژی 16ی شوبات و رۆژانی تر پیرێك نه‌وه‌كانی خۆی له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێ و پێیان ده‌ڵێت، "ئاوی سارد بخۆنه‌وه چونكه سبه‌ی ئاو گه‌رم ده‌بێت"، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینین له رۆژی 16ی شوبات به‌دواوه قوڕ و لیته نامێنێت و دنیا به ته‌واوی خۆش ده‌بێت.
خه‌یات له ساڵی 1954 له گوندێكی سه‌ر به هۆزی كۆچه‌ر له سنووری پارێزگای دهۆك له دایك بووه و چه‌ند كتێبێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی فۆلكلۆره‌وه نووسیوه و ئێسته له سه‌نته‌ری دهۆك ده‌ژیت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری