وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه، كه واشنتن له ئاستی باڵاوه به‌رپرسانی توركیای ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نین، ئه‌نكه‌ره سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 به‌كاربهێنێت و كارای بكات، هۆشداریشمان به توركیا داوه، كه ئه‌م كاره سزا و كاره‌سات به‌سه‌ر توركیا ده‌هێنێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێ، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له توركیا بڵاوبووه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار له كه‌ناراوه‌كانی توركیا سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئێس 400 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه به‌كارده‌هێنرێت.
مۆرگان ئۆرتاگۆس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، كاتێك دڵنیا بینه‌وه له‌و كاره، زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ یه‌كناگرێته‌وه.
زیاتر گوتی، توركیا به‌م كاره خۆی تووشی مه‌ترسی و سزای زۆر گه‌وره ده‌كات، به دڵنیاییه‌وه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری وێرانكه‌ریان به‌سه‌ر ئابووری توركیا ده‌بێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌باته دۆخێكی زۆر خراپه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ئه‌مه‌ریكا كاری له‌مجۆره قبووڵ ناكات و بێده‌نگ نابێت و هه‌ڵوێست و بڕیاری توند له دژی توركیا وه‌رده‌گرێت.