له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌ی دۆخی شنگاله‌وه كرد، تا ناوچه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، ئێسته‌یش زۆرێك له عه‌ره‌بی شۆڤێنی و میلیشیاكان مه‌ترسی و نیگه‌رانی خۆیان پێشان ده‌ده‌ن، له‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی شنگال بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تریش بگوێزرێته‌وه.
حزب و میلیشیا توندڕۆكانی شیعه و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان هه‌ڕه‌شه و هۆشداری به مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی نابێ هه‌رگیز بیر له‌وه بكرێته‌وه، كه ڕێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی شنگال كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه له‌سه‌ر پارێزگه‌ی كه‌ركووك دووباره بكرێته‌وه، ئه‌مه‌یش هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی و هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی دووپاتی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و په‌یامێكیشیان له‌وباره‌وه ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاند، كه حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌ی له شنگال گیرایه به‌ر و هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ری ڕازین، بۆ ناوچه‌كانی تری ناكۆكی له‌سه‌ریش بیگوێزێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ئاگه‌داری كازمییان كردووه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ كارێكی له‌مجۆره له كه‌ركووك و هیچ ناویه‌كی تر ئه‌نجام بدرێت، پێویسته پابه‌ندی ئامانجه‌كانی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی ببێ، كه له پێناوی پاراستنی ده‌سكه‌وتنه‌كان دامه‌زراوه، ئه‌ركیشی بریتییه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، نه‌ك یارییكردن به خاكی عێراقه‌وه و ڕاده‌ستكردنی به هه‌رێمی كوردستان.
ترسیان هه‌یه ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی له 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌ده‌ستیان هێنا له ده‌ستیان بچێت
عوده‌ی شه‌علان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌گه‌رێكی زۆره كه ڕێككه‌وتنی شنگال بۆ كه‌ركووكیش بگوێزرێته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكه كه دواجار گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ كه‌ركووك لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئێمه‌یش ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌ترسیدار ده‌زانین و به توندی دژی ده‌وه‌ستینه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌تی ئێسته ئه‌و مافه‌ی نییه كه كاری له‌مشێوه‌یه ئه‌نجام بدات و له‌سه‌ر حسابی پێكهاته‌كانی تر سازش بۆ پێكهاته‌ی تر بكات.
ئه‌ندامی كوردی په‌رله‌مانی عێراقیش بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌شێك له لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێ ڕێككه‌وتنی شنگال زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر بكه‌ن و ئامانج و ده‌سكه‌وتی سیاسی له پشته‌وه پێ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و بیكه‌ن به بابه‌تێكی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن، له كاتێكدا ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له هێرشی به‌رده‌وامی توركیا و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئێزیدییه بۆ زێدی خۆیان، پرسی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌یش بۆ ناوچه‌كانی تر تا ئێسته به فه‌رمی له نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌مدیس ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێ گه‌وره‌ی بكه‌ن و بیكه‌ن به پرسێكی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و به‌وهۆیه‌وه ده‌نگی پێ كۆ بكه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، هه‌ر ڕێككه‌وتن و هه‌نگاوێك له ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر بگیرێته‌به‌ر، ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتنی شنگالیش هه‌موو بڕگه و بابه‌ته‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌یشی دژی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن پێویسته به فه‌رمی دژایه‌تی خۆیشیان بۆ ده‌ستوور ڕابگه‌یه‌نن، نه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و دژی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق بوه‌ستنه‌وه، كه حكوومه‌ت هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌حمه‌د جه‌ربا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌ری پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا دووپاتی كرده‌وه كه ڕێككه‌وتنی شنگال بڕگه و ماده‌ی شاراوه و نهێنی تێدایه كه تایبه‌ته به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كان، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراق ڕاستگۆ بێ و هیچ شتێك نه‌شارێته‌وه، ته‌واوی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه به نهێنییه‌كانه‌وه‌یش بۆ خه‌ڵك بخاته ڕوو.
هه‌ڕه‌شه له كازمی و حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن
له‌لایه‌كی تره‌وه موختار موسه‌وی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح به توندی دژی درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی شنگال بۆ ناوچه‌كانی تری وه‌كو كه‌ركووك وه‌ستایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی فیدرال به ته‌نیا ناتوانێ كێشه‌ی شارێكی بچووكی وه‌كو شنگال بێ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، چۆن ده‌توانێ وڵات به‌ڕێوه ببات و دۆسیه قورس و گه‌وره‌كان و هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ر وڵات یه‌كلایی بكاته‌وه.
نه‌جات حوسێن ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی كه‌ركووك له‌وباره‌وه گوتی، به‌شێك له لایه‌نه‌كانی عێراق هه‌موو بابه‌تێك ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسییه‌وه، ئه‌وان له‌خۆیانه‌وه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسێكی له‌وشێوه‌یه قسه‌یان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه و نه‌هێشتنی كه‌لێنی ته‌ناهییه، ئایا ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێ پاشماوه‌كانی داعش له‌و ناوچانه هه‌ر چالاك بن و خه‌ڵكی گونده‌كان بكوژن و بڕفێنن؟
زیاتر گوتی، پێویسته دۆخی كه‌ركووك به جۆرێك ئاسایی بكرێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كان بێ و یه‌كسانی و گونجان له نێوان پێكهاته‌كان دروست بكرێ، ناكرێ دۆخی ئه‌و پارێزگه‌یه هه‌ر به نائاسایی بمێنێته‌وه و حوكمی سه‌ربازی تێیدا به‌رده‌م بێت.