پیاوانی سه‌ر به هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئێران، هه‌ستان به گرتنی ئه‌و چه‌ند ژنه‌ی كه به جلی پیاوانه‌وه، چووبوونه یاریگه‌یه‌كی ناوچه‌ی باشووری رۆژئاوای شاری تاران به مه‌به‌ستی بینینی یاریی نێوان هه‌ردوو تیپی "ئیستیقلال" و "پیرۆسیۆلیس".
له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی ره‌زا عادلی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ته‌ناهی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران به ئاژانسی ده‌نگوباسی "ته‌سنیم"ی راگه‌یاند، ئه‌و ژنانه ژماره‌یان هه‌شت كه‌س بووه كه به جلی پیاوانه‌وه ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كه بوون، به‌ڵام پیاوانی ته‌ناهیی هه‌ستاون به گرتنیان و رێگه‌یان پێ نه‌داون بچنه ناو یاریگه‌كه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی، رێگه به ژنان ناده‌ن كه ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كانی تۆپی پێ ببن، ئه‌مه‌ش به گوته‌ی خۆیان به مه‌به‌ستی پاراستنی ژنان له ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی هانده‌رانی پیاو و ئه‌و دروشمه ئابڕووبه‌رانه‌ی له كاتی یارییه‌كاندا ده‌یانڵێنه‌وه.
به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوودا، له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراوی وڵاته‌كه، رێگه به ژنان درا كه ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كانی تۆپی سه‌به‌ته و تۆپی باله ببن، به‌ڵام بینینی تۆپی پێ تا ئێسته‌ش هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه.