چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌موو، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی سوننه له ماڵی ئوسامه نوجێفی ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كردووه و ژماره‌ی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مان ده‌گاته 30 په‌رله‌مانتار و یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانیان ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی سیاسییه، یه‌كه‌م كاریشیان هه‌وڵدان ده‌بێ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوانه به ماڵپه‌ڕی "
بغداد الیوم"یان ڕاگه‌یاندووه، كه كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌عات نۆ و 30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له ماڵی ئوسامه نوجێفی ده‌ستی پێكردووه، ده‌یانه‌وێ جارێكی تر ڕیزه‌كانی سوننه یه‌ك بخه‌نه‌وه و هه‌ڵوێستی ڕوونتر له‌باره‌ی چاره‌نووسی ناوچه‌كانی سوننه‌نشین ده‌رببڕن و له‌گه‌ڵ شیعه و كوردیش گفتوگۆ ده‌كه‌ن، تا محه‌مه‌د حه‌لبووسی له پۆسته‌كه‌ی دوور بخه‌نه‌وه، به‌و بیانووه‌ی كه نه‌یتوانیوه نوێنه‌رایه‌تی سوننه بكات و هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی كێشه‌ی ناوچه‌كانی سوننه‌نشین زۆر لاوازه.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ڕزگاری و گه‌شه‌پێدان، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی، نوێنه‌رانی هه‌ردوولا حزبه‌كه له په‌رله‌مان ئاماده‌ن كه ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌گاته 30 كه‌س و ده‌یانه‌وێ جووڵه‌یه‌كی سیاسی له به‌غدا ده‌ست پێ بكه‌ن.