له هه‌ولێر كه‌مپینی گه‌ڕانه‌وه بۆ فێربوون راگه‌یه‌ندرا كه مه‌به‌ست لێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌هه‌ر هۆكارێك له له خوێندن دابڕاون.
كه‌مپینه‌كه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به ھاوكاری ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سێ پارێزگای كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئامانجیشیانه له ماوه‌ی دوو مانگدا زیاتر له 10 ھه‌زار منداڵ بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خوێندن.
بوورهان ئه‌رگۆشی، راوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده رای گه‌یاندووه، پڕۆژه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به ئامانجی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی دابڕان له خوێندن كه‌م بكرێته‌وه.
هاوكات ده‌زگای خێر خوازی بارزانی سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه ده‌كات له پارێزگای ھه‌ولێر و دھۆك و كه‌مپی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی رۆژئاوا و ناوخۆی عێراق، كه‌مپینی گه‌ڕانه‌وه بۆ فێربوون به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت و دوو ئاست ده‌گرێته‌وه.