به ناوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "هه‌ریه‌ك له ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ڕازی بوونه به درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ستیڤان بیگون جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك زوغراب مناتساكانیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا و جیحۆن بیرامۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان كۆبووه‌وه و ڕای گه‌یاند، "وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات یه‌كیان بینیوه و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست."
ململانێی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر ناوچه‌ی كاراباخه كه به‌گوێره‌ی ددانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێكه له خاكی ئازه‌ربایجان، به‌ڵام ئه‌رمینیا بۆ چه‌ندان ساڵه داگیری كردووه و ئێسته به هاوكاری توركیا ده‌یه‌وێ ئه‌و ناوچانه وه‌ربگرێته‌وه.