له بۆردمانێكی رووسیا له‌سه‌ر خاكی سووریادا نزیك له ئیدلب، باره‌گایه‌كی "فه‌یله‌قی شام" كه سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی توركیان، ده‌كرێنه ئامانج و به‌هۆیه‌وه 56 كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، 56 كه‌س له فه‌سیلێكی سووریایی كه له هێزه‌كانی "فه‌یله‌قی شام"ن و به‌و گرووپانه ناو ده‌برێن كه نزیك له توركیان، به بۆردمانی فڕۆكه‌كانی رووسیا له ناوچه‌ی جه‌به‌ل دوێله‌ی نزیك له ئه‌دلب هاتنه كوشتن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆردمانه‌كه‌ی لێ رووی داوه، ده‌كه‌وێته سنووری سووریا- توركیا. ئه‌و هێزانه‌یش كه كه‌وتوونه‌ته‌به‌ر فڕۆكه‌كانی رووسیا، له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا‌ن و به‌و هێزانه ناو ده‌برێن كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئاماده و پڕ چه‌ك ده‌كرێن.
به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌كه رامی عه‌بدولڕه‌حمان كه بۆ ئاژانسی "فڕانس پرێس" قسه‌ی كردووه، ئه‌و باره‌گایه‌ی كه بووه ئامانجی فڕۆكه‌كانی رووسیا، ماوه‌یه‌كی كه‌مه كراوه‌ته سه‌ربازگه‌ی راهێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێوه‌ندیی به فه‌یله‌قی شام ده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌وكاته‌ی بۆردمانه‌كه رووی داوه، سه‌دان كه‌س له‌وێ بوون و زۆرینه‌یان كه‌وتوونه‌ته‌به‌ر بۆردمانه‌كه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌یف ئه‌لڕه‌عد به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ره‌ی نیشتمانی رزگاریخواز، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و باره‌گایه‌ی كه‌وتووه‌ته‌به‌ر بۆردمانی فڕۆكه‌كانی رووسیا، زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ئاشكرا بكات.