میدیاكانی په‌كه‌كه
به فه‌رمی هه‌واڵی ته‌قاندنه‌وه و تێكشكاندنی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ
به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیایان ڕاگه‌یاند و
دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" له
چالاكییه‌كه‌دا بۆڕییه نه‌وتییه‌كه‌یان به ته‌واوی تێكداوه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی
كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ڕاگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و
چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و
تێیدا هاتووه، هێزه‌كانمان له ڕێككه‌وتی 28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له سه‌عات
یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ، هێرشیان كرده سه‌ر بۆڕی نه‌وتی بۆتاش له هه‌رێمی باگۆكی سه‌ر
به شاری مێردین.
په‌كه‌كه ده‌ست به قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بات
ئاماژه دراوه، كه
هێزه‌كانمان توانیویانه چالاكییه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام بده‌ن و بۆڕییه نه‌وتییه‌كه‌یان
به ته‌واوی له‌نابردووه و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاندووه.
گرتنه‌ئه‌ستۆی
تێكشكاندنی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له‌لایه‌ن توركیا
له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو
كرده‌وه و تێیدا هاتووه، به توندی كرده‌ی تیرۆریستی هێرشكردنه سه‌ر بۆڕی هه‌نارده‌كردنی
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ
شێوه‌یه‌ك ڕێ نادات هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكرێ و ده‌ست بۆ قووتی خه‌ڵكی
كوردستان ببرێ، لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌یش به‌رده‌وامه.
چاودێرانیش سه‌رسڕمانی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌و كاره‌ی په‌كه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه په‌كه‌كه هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بێ، په‌لاماری ده‌دات، توركیا هه‌زاران دامه‌زراوه و بنكه و سه‌رچاوه‌ی ئابووری هه‌یه، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ناكرێنه ئامانج و ته‌نیا ئه‌و شوێنانه ده‌كاته ئامانج كه زیان به خه‌ڵكی باشوور و باكوری كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.