به‌پێى پرۆتۆكۆڵێكى نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌مڕۆوه پۆسته و نامه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌خۆڕایى ده‌گوازێته‌وه بۆ شوێنه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، پڕۆتۆكۆڵه‌كه به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، واژوو كرا و مه‌ولوود باوه‌مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه پڕۆتۆكۆڵێك ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و به‌بێ به‌رامبه‌ر پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گوازینه‌وه له یه‌كه و فه‌وجه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن.
وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، ئه‌و پرۆتۆكۆڵه تا كۆتاهاتنى شه‌ڕى داعش كارى پێ ده‌كرێت و خۆڕاییكردنى ئه‌و كاره كاریگه‌رى له‌سه‌ر داهاتى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن داده‌نێت، به‌ڵام خزمه‌ته به‌هێزى پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه داهاتی ساڵی ٢٠١٦ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌شت ملیار و ٣٤٧ ملیۆن و ٥١٩ هه‌زار و ٢٣٦ دینار بووه.