پارتى و گۆڕان له‌ په‌رله‌مان كۆ بوونه‌وه‌

:: PM:02:09:19/02/2017 ‌
هه‌ریه‌كه‌ له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان و فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِِان، له‌ ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان كۆ بوونه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ماڵئاوایی كردن له‌ به‌رپرسى لقى دووى پارتى كه‌ له‌ناو گۆڕانكارییه‌كانى حزبه‌كه‌ى له‌و پۆسته‌ لا درا و كرا به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانى پارتى.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م عه‌لى حوسێن به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ماڵئاوایى ئه‌نجام دا و فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیموكراتى كوردستانیشى به‌یه‌كه‌وه‌ كۆ كرده‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ كێشه‌ سیاسییه‌كانى نێوان لایه‌نه‌كان نه‌كرا، ته‌نیا دانیشتنێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و ماڵئاوایى بووه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لى حوسێن ته‌نیا سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و حزبى شیوعى نه‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆى داخستنى ده‌رگه‌كانی ژووری فراكسیۆنه‌كانیان ان و ئاماده‌نه‌بوونیان له‌ په‌رله‌مان.

نزیكه‌ى دوو ساڵه‌ فڕاكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ له‌سه‌ر ئاستى فڕاكسیۆنه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان.


وشە - رامیار جەواد